ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئێران کۆ دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئێران کۆ دەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش

ئاڤا نیوز


سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ڕووسیا و چین، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەکەدا واشنتن ئامادەیی دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای سفرکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم. 

 

لێدوانی فەرمی: مۆرگان ئورتاگوس، یاریدەدەری نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نوێنەری ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش، ڕایگەیاند ئەمریکا ئامادەی دانوستانە، بەڵام بە مەرجی ئەوەی دانوستانەکان ڕاستەوخۆ و مانادار بن.

 

ئەو گوتیشی ئەمریکا سەبارەت بەم پرسە شەفافە و ئەوەی بەردەوام لەسەری سوورە بریتییە لەوەی کە نابێت لە ناوخۆی ئێران یۆرانیۆم بپیتێنرێت.

 

کاردانەوەکان: ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە وەڵامی ئەم قسانەدا ڕایگەیاند: پێشوازی لە هەر دانوستانێکی دادپەروەرانە و مانادار دەکەین، بەڵام پێداگری لەسەر سیاسەتی بەناو پیتاندنی سفر بەتەواوی پێچەوانەی ئەو مافانەیە کە ئێران وەک ئەندامێکی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی بەدەستی دەهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ