
حوسێن عەنکووشی، کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
بەهۆی سوکایەتیکردن بە مەرجەعە ئایینییەکان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کاندیدێکی دەرچووی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەردەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراوی حوسێن عەنکووشی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیەتی سوودانی بڵاوکرایەوە، کە تێیدا بەشێوەیەکی نەشیاو باسی لە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و ئەبو مەهدی موهەندیس کردبوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئەمڕۆ 24-12-2024 لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاوکراوەتەوە: دادگای کەرخی سێیەم بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە هێما و مەرجەعە ئایینییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ "حوسێن عەنکووشی"، کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" دەرکرد،
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، سکاڵاکە لەلایەن نوێنەرێکی ڕەوتی سەدرەوە تۆمارکراوە بە تۆمەتی "سوکایەتیکردنی ئاشکرا بە هێما ئایینییەکان". هاوکات "ئەحمەد شەهید" کە ئەویش کاندیدێکی دەرچووی هەڵبژاردنەکانە، سکاڵایەکی یاسایی لە دژی عەنکۆشی بەهەمان تۆمەت تۆمار کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ڕاگەیێنراوێکی سەبارەت بەو تۆمارە دەنگییەی پەرلەمانتار حوسێن عەنکووشی بڵاوکردەوە و داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر .
ئەمەش بزانە: فەرمانی دەستگیرکردنی عەنکووشی بەپێی ئەو ماددە یاساییانە دەرکراوە کە سوکایەتیکردن، هاندان و بێڕێزیی ئاشکرا بەرامبەر بە هێما ئایینییەکان بە تاوان دەناسێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





