پێشبینی دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق دەست پێ بکاتەوە
- عێراق
- 25 کانوونی یەکەم

دیمەنی کێڵگەیەکی غازی ئێران. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەندازیارێک لە وەزارەتی کارەبای عێراق ڕادەگەیێنێت، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق دەست پێ بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی دۆخێکی لەناکاو هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا و لە ئەنجامدا نزیکەی 4500 مێگاوات کارەبا کەمی کرد، هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی وزەی جێگرەوە لە ناوخۆی عێراق بەردەوامن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا ڕایانگەیاندووە، ئێران کاتێکی دیاریکراوی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز دیاری نەکردووە، بەڵام عەلی نووری، ئەندازیار لە وەزارەتەکە، کە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کردووە، دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەی غازی ئێران دەستپێبکاتەوە. هاوکات هۆکاری وەستاندنەکەی گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی خواست لە لایەنی ئێرانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ناچار بوو هەندێک یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بوەستێنێت و باری سەر هەندێکی دیکە کەمبکاتەوە، دوای وەستانی غازی ئێران کە 30% بۆ 40%ـی پێداویستییەکانی عێراق لە غاز و کارەبا دابین دەکات.
هۆکارە زانراوەکان: لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک ئەمریکا، ئەو لێخۆشبوونەوەی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگەی بە عێراق دەدا لە بەرامبەر کارەبادا پارە بداتە ئێران، ئەمەش وەک بەشێک لە هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ـی ترەمپ لەسەر تاران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت






