
یەکێک لە تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق نیگەرانیی قووڵی خۆی لە ڕاگرتنی کتوپڕی غازی ئێران دەردەبڕێت و ڕایدەگەیێنێت؛ بەهۆی سەرما و زیادبوونی خواست لە ناوخۆی ئێران، ئەگەری هەیە هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەم زووانە دەست پێ نەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لایەنی ئێرانی لە ڕێگەی "ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە"وە عێراقی ئاگادار کردووەتەوە، کە ناردنی غاز بەهۆی "بارودۆخی نائاسایی" ڕاگیراوە. تەنانەت پێش ئەم بڕیارە کتوپڕەش، بڕی غازی نێردراو بۆ پێنج ملیۆن مەتر سێجا کەم کرابووەوە، لە کاتێکدا بەپێی ڕێککەوتن دەبوو ڕۆژانە 25 ملیۆن مەتر سێجا غاز بگاتە عێراق.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: "لایەنی ئێرانی هۆکاری ڕاگرتنەکەی بۆ سەرما و بەستنی بۆرییەکان گەڕاندووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان پێنەداوین کە کێشەکە کەی چارەسەر دەبێت. ئەگەر هۆکارەکە دابینکردنی غاز بێت بۆ ناوخۆی ئێران، ئەوا مەترسی هەیە تا کۆتایی زستان غازمان پێنەگات؛ ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا."
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق گەیشتووەتە 17 هەزار مێگاوات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک یەکەی بەرهەمهێنان لە وێستگەکاندا لە پرۆسەی چاکسازی و نۆژەنکردنەوەدان.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی کارەبا پلانی هەیە بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بگەیێنێتە زیاتر لە 28 هەزار مێگاوات، بەڵام ڕاگرتنی غازی ئێران لەم کاتەدا، فشارێکی زۆری خستووەتە سەر تۆڕی نیشتمانی و کاتەکانی پێدانی کارەبای بە هاووڵاتیان کەم کردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





