ململانێی سوننەکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان گەیشتە لوتکە؛ حەلبووسی و سامەڕایی ڕکابەری دەکەن
- هەواڵ
- 26 کانوونی یەکەم

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، ناکۆکییەکانی نێو ماڵی سوننە لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان قووڵتر دەبنەوە؛ سەرڕای کۆبوونەوە بەردەوامەکان، لایەنەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش.
وێنە گەورەکە: بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی سیاسیی سوننە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام بدات. ئەگەر لەو کۆبوونەوەیەشدا نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش هەریەکە لە سامەڕایی و حەلبووسی وەک کاندید دەناسێنن و ململانێکە دەبەنە ناو هۆڵی پەرلەمان، تاوەکو لەوێ لە ڕێگەی دەنگدانی پەرلەمانتارانەوە یەکلا بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کێبڕکێی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە لەنێوان هەریەکە لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددوم و موسەنا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزمدایە. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکیان ئامادە نین بۆ بەرژەوەندیی ئەوی دیکە پاشەکشە بکەن.
لێدوانی فەرمی: ئۆراس مەشهەدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم ڕایگەیاند: "حەلبووسی داوای لە سامەڕایی کردووە بکشێتەوە، بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە. هاوکات حەلبووسی و پارتەکەی کاندیدکردنی (سالم عیساوی)یان وەک بژاردەیەک بۆ سازان بەتەواوی ڕەت کردووەتەوە؛ بۆیە پێشبینی دەکرێت پۆستەکە بە دەنگی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە کوردییەکان یەکلا بکرێتەوە."
زانیاریی زیاتر: مەشهەدانی ئاماژەی بەوەش دا، هاوپەیمانیی عەزم لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و زۆرینەی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی (جگە لە فراکسیۆنەکانی سادقوون و خزمەت) هەماهەنگیی هەیە. لە بەرامبەریشدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرلەمانتارانی خۆی سەرپشک کردووە بۆ ئەوەی دەنگ بە هەر کاندیدێک بدەن کە دەیانەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





