
بارانبارین لە شەقامێکی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دەستەی کەشناسی عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە هاووڵاتییان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ڕایدەگەیێنێت، لە شەوی شەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی وڵات دەگرێتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاویش هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی کەشناسی عێراق، لە نێوەڕۆی ڕۆژی شەممەوە بارانبارین لە زۆرینەی شارەکان دەستپێدەکات، بەڵام لوتکەی کاریگەریی شەپۆلەکە لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە دەبێت و تا درەنگانی شەوی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت.
زانیاری زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەكەدا هۆشداری دراوە لەبارەی دروستبوونی لافاو لە هەندێک ناوچە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی دەکەونە سەر ڕێڕەوی دۆڵەکان، سەبارەت بە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش، پێشبینی دەکرێت بارانبارینەکە بە شێوەی پچڕپچڕ بێت، بەڵام لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا ئەگەری بارانی بەخوڕ لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران هەیە.
هۆشداریی زیاتر: پسپۆڕانی کەشناسی داوا لە هاووڵاتییان دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی لە ناوچە شاخاوییەکان و نزیک ڕێڕەوی ئاوەکان دەژین، ئامادەکاری پێویست بکەن و لە کاتی گەشتکردن ئاگاداری گۆڕانکارییەکان بن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





