عێراق دانپێدانانی ئیسرائیل بە سۆماڵیلاند سەرکۆنە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق دانپێدانانی ئیسرائیل بە سۆماڵیلاند سەرکۆنە دەکات

ئاڵای سۆماڵیلاند و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە تووندیی سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ داننان بە "سۆماڵیلاند" وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دەکات و ئەم "هەنگاوە بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە" وەسف دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئیسرائیل بەفەرمی ناساندنی کۆماری سۆمالیلاندی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری ڕاگەیاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق وەک سەرۆکی خولی ئێستای کۆمکاری عەرەبی، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم ڕاگەیێنراوەی ئیسرائیل پێشێلکردنێکی ڕوونی سەروەریی سۆماڵە و دەبێتە هۆی تێکدانی هەوڵەکانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

باكگراوند: هەرێمی سۆماڵیلاند لە ساڵی 1991  تاکلایەنە سەربەخۆیی خۆی و جیابوونەوەی لە سۆماڵ ڕاگەیاند، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ وڵاتێک جگە لە ئیسرائیل دانی بە دەوڵەتەکە نەناوە، حکومەتی سۆماڵ ڕەتی دەکاتەوە سۆمالیلاند وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ بناسێت و بە بەشێکی دانەبڕاو لە کۆماری سۆماڵ دەیزانێت. هەر جۆرە مامەڵەیەکی ڕاستەوخۆ یان ڕێککەوتنێک لەگەڵ سۆمالیلاندا بە پێشێلکردنی سەروەری و یەکگرتوویی وڵاتەکە دەزانێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ