مەشعان جبوری مەرجە قورسەکەی حەلبووسی بۆ سەرۆکی داهاتووی پەرلەمان ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 27 کانوونی یەکەم

مشعان جبوری، سیاسەتمەداری عێراقی و سەرۆکی پارتی وەتەن
ئاڤا نیوز
مەشعان جبوری ئاماژە دەکات محەممەد حەلبووسی لە بەدەستهێنانەوەی کورسییەکەی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمان بێ ئومێد بووە و ئێستا لە بەرامبەر پۆستەکەدا داوای (200) ملیار دینار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو کاندیدی هاوپەیمانێتییەکەی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بۆ یەکلایی نەکرایەوە، بەڵام بڕیاریدا لە کۆبوونەوەی داهاتوودا ئەم پرسە یەکلایی بکاتەوە، بەبێ ئەوەی ڕۆژی کۆبوونەوەی داهاتوو ئاشکرا بکات، بۆ ئەم پۆستەش دوو کاندیدی سەرەکی هەن ئەوانیش: مووسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەشعان جبوری، یەکێک لە سیاسییە دیارەکانی سوننەیە لە عێراق و سەرۆکی پارتی وەتەن، لە پۆستێکیدا لەسەر سەکۆی "X" بە ئاماژە بۆ سەرۆکی حیزبی تەقەدووم محەممەد حەلبووسی بێ ئەوەی ناوی بهێنێت، ڕایگەیاند : "ئاشکرا بوو کە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی تەنها داڵغەیە، ناپاکی لەگەڵ هاوبەشەکانی و سەرکردەکانی حزبەکەی و دوورخستنەوەی ڕکابەرەکانی دادی نەدا. ئێستا کە دەزانێت سەرۆکایەتی بۆ نابێت، کاندیدێکی دەوێت بەڵێن بدات ئەو 200 ملیار دینارەی بداتەوە کە دەڵێت لە بانگەشەدا خەرجی کردووە."
لە لایەکی دیکەوە: جبوری ئاماژە بەوە دەکات: کە ئەو لە ماوەی ڕابردوودا بە هەموو شێوەیەک هەوڵیداوە، بەڵێنی داوە و سازشی کردووە، بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام هەموو ئەو هەوڵانە بێ سوود بوون.
باکگراوند: بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتیی فەیسبوک، ئیسنتاگرام و وەتسئەپ دەکات، لەماوەی 24ـی 9 بۆ 23ـی 10 بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بڕی 1.4 ملیۆن دۆلار خەرجکراوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن و پارێزگای بەغدا لە پلەی یەکەم و پارێزگای ئەنبار لە پلەی دووەم بووە، کە حزبەکەی محەممەد حەلبوسی لە بەرزترین پلەی خەرجکردنی پارەدا بووە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن لەو دوو پارێزگایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





