چوارچێوەی هەماهەنگی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیشی بۆ یەکلایی نەکرایەوە
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی خاوەن گەورەترین فراکسیۆن لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، کۆبووەوە و کۆبوونەوەکەشی تایبەت بوو بە یەکلایی کردنەوەی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام کۆبوونەوەکە بەبێ دەرکردنی هیچ بەیاننامەیەک کۆتاییهات و ئەو پۆستەی بەرکەوتەی شیعەکان یەکلایی نەکرایەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو لایەنەی شیعەکان کە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێت، مافی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران و وەزارەتە گرنگەکان لەدەستدەدات، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە ئەو پۆستە بدەنە هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی و تەنانەت ئەحمەد ئەسەدی سەرکردەی ئەو هاوپەیمانێتییەش وەک بەهێزترین کاندید ناوی دەهێنرێت، بەڵام لیستەکەی سوودانی کە زۆرترین کورسیشی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە، تائێستاش شەڕ لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات و چاوی لەم پۆستە نییە.
زانیاریی زیاتر: شەوی ڕابردوو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ماڵی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران و کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کراوە.
ئەمەش بزانە: کۆبوونەوەکە بەبێ دەرکردنی هیچ ڕاگەیێنراوێک کۆتایی هاتووە، ئەوەش مانای وایە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی نەبووەتەوە کە بۆ کام لایەنی ناو هاوپەیمانێتییەکە دەبێت و ناکۆکی ناوماڵی شیعی لەم بارەیەوە بەردەوامە، بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی عێراق هۆشداریی داوەتەوە لایەنەکان کە دەبێت سبەی پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی یەکلاییبکرێنەوە و دواخستنی ئەم بابەتەی بە پێشێلکردنی دەستوور لە قەڵەم داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر دانانی جێگرەوەی پارێزگاری كەركووک ڕەزامەندی دا






