خۆپیشاندانی عەلەوییەکان لە سووریا بەڕێوەچوو؛ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی خۆپیشاندانی عەلەوییەکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هاووڵاتیانی پێکهاتەی عەلەوی لە سووریا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای فیدراڵیزم دەکەن لەئەنجامدا تووندوتیژی لەنێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو و چەندین کەس لە هەردوولا کوژران و برینداربوون، ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی سووریا پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو تۆمەتبار دەکات بە دروستکردنی ئاوژاوەگێڕی و هێرشکردنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: لەسەر بانگەشەی غەزال غەزال، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای عەلەوییەکان هەزاران هاووڵاتی لە چەندین شار و شارۆچکەی پارێزگاکانی لازقییە، تەرتووس و حومس ڕژانە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان و داوای فیدراڵی و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی دژیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان و لایەنگرانی حکومەت هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران لە شاری لازقییە و چەندین کەسیان بریندار کرد کە بەشێکیان برینەکانیان سەختە. هاوکات بەهەمان شێوە لایەنگرانی حکومەت بە ساتووڕ و چەقۆ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی شاری جەبلە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای لازقیە ڕایگەیاند، بەشێک لە ئەندامانی ڕژێمی ئەسەد بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان لە لازقییە و جەبلە، بەهۆیەوە ئەندامێکی ئاسایش لە لازقییە گیانی لەدەستدا و چەند ئەندامێکی دیکە برینداربوون.
ئاسایشی لازقیە ئەوەشی ئاشکرا کرد، چەکدارانی دەمامکدار لەنێو خۆپیشاندانەکانی لازقییە و جەبلە بینراون و کە سەر بە گرووپەکانی بەناو "سەرایەی درعی ساحل" و "سەرایەی جەواد" ـن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی لازقییە ڕایگەیاند، ئەندامانی پێشووی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو هێرشیان کردووە و سێ کەس لە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان کوژراون و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر دانانی جێگرەوەی پارێزگاری كەركووک ڕەزامەندی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ: ئامادەم بۆ لەسێدارەدان لەپێناو ڕزگارکردنی عێراق






