ئەمریکا بۆ عێراق: نابێت گرووپە چەکدارەکان بەشداری لە حکومەتدا بکەن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بۆ عێراق: نابێت گرووپە چەکدارەکان بەشداری لە حکومەتدا بکەن

دیمەنی چەند ئەندامێکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات، کاربەڕێکەری کاروباری باڵیۆزخانەکە دەڵێت "بە هەر ناو و ناونیشانێک نابێت گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراقدا بکەن."

وێنە گەورەکە: یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەوەیە کە پێویستە گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان دەبنێن و چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت، تا ئێستا بەشێک لە گرووپەکان وەڵامەکانیان ئەرێنی بووە، بەشێکیان هیچ وەڵامێکیان نییە.

لێدوانی فەرمی: جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، بەشداری کردنی ئەو گرووپە چەکدارانە لە حکومەتی نوێی عێراقدا، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دژی بونیادنانی هاوبەشییەکی بەهێز و درێژخایەنە لە نێوان بەغدا و واشنتن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، جۆشوا هاریس لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هاریس هۆشداریی دا، بوونی ئەم گرووپانە لەناو جومگەکانی حکومەتدا، نەک هەڕەشە لە سەقامگیری و ئابووریی عێراق دەکات، بەڵکو بنەماکانی هاوبەشیی نێوان بەغدا و واشنتن تێکدەدات، جەختیی کردەوە، پێویستە ڕێکاری دەستبەجێ بگیرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپانەی کە ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکەن و دەبنە هەڕەشە بۆ سەر سەروەری و سەقامگیریی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ