ترەمپ: ڤەنزوێلا زیندانییە سیاسییەکان ئازاد دەکات و ئەمریکاش هێرشە سەربازییەکانی رادەگرێت
- جیهان
- 9 کانوونی دووەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکیدا لە ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکی گەورە لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و کاراکاس ڕوویداوە. دەڵێت، حکومەتی ڤەنزوێلا وەک نیشانەیەک بۆ گەڕان بەدوای ئاشتیدا، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییە سیاسییەکانی ئازاد کردووە، ئەمەشی بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و ژیرانە وەسف کرد.
وێنە گەورەکە: دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکاوە، ئیدارەی ترەمپ هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەتایبەتی لە پرسی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی نەوت و غاز بە شێوازێکی مۆدێرن و فراوانتر.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیال ڕایگەیاند، بەهۆی ئەم هاوکارییانەی حکومەتی ڤەنزوێلا، بڕیارم داوە قۆناغی دووەمی هێرشەکانمان هەڵبوەشێنمەوە کە چاوەڕوان دەکرا ئەنجام بدرێن، چونکە پێدەچێت چیتر پێویست نەبن، بەڵام سەرجەم کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیاکانی بواری نەوتی ئەمریکا بەبڕی 100 ملیار دۆلار لە کەرتی وزەی ڤەنزوێلا وەبەرهێنان دەکەن. بڕیارە هەر ئەمڕۆش سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ نوێنەرانی ئەو کۆمپانیایانە کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی پڕۆژەکە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین




