لە خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێنج هاونیشتمانی كوژراون و 260ـش دەستگیركراون

شەیری بکە لە:
لە خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێنج هاونیشتمانی كوژراون و 260ـش دەستگیركراون

خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئاڤا نیوز

 

لە ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لانیكەم پێنج هاونیشتمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و تا ئێستاش زیاتر لە 260 هاووڵاتیی كورد دەستگیر كراون.

 

وێنە گەورەکە: خۆپیشاندان لە شارەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێی ناوەتە هەفتەی سێیەم، تا دێت ناڕەزاییەكان فراوانتر دەبێت، هێزە ئەمنییەكانیش بە زەبر و زەنگ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە، هاوكات هەڵمەتێكی فراوانی ڕەشبگیرییان دەستپێكردووە، جگە لەوەی لە زۆر ناوچە هێزە ئەمنییەکان بە چەک هەوڵی بڵاوەپێکردن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران دەدەن.

 

ئامارەکان: بەپێی داتا و ئامارەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەکاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری چناران سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی تاران، پێنج هاووڵاتیی كورد کوژران، هەمان ڕۆژ چەكدارانی سەر بە سوپای پاسداران بۆ ماوەی سێ كاتژمێر بە ئاڕاستەی خەڵكی تەقەیان كردووە.

 

زانیاری زیاتر: هەر بەپێی ئەو داتا و بەڵگەنامانەی كە لەلایەن ڕێكخراوی هەنگاو كۆكراونەتەوە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 260 هاووڵاتیی كورد لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركراون، لە سەرجەم شارەكانی ئێرانیش، دوو هەزار و 500 كەس دەستگیركراون كە لانیكەم 85ـیان ژن و 60 كەسیش منداڵ و مێرمنداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵن.

 

باکگراوند: بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و گرانی و بێکاری زۆر، ماوەی سێ هەفتەیە خۆپیشاندان لە شاری تاران و دواتریش لە 20 پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ