
عەگید کابایەل، بۆکسێنەری بەناوبانگی کورد
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پاڵەوانیەتی WBC دا، ئەمشەو "عەگید کابایەل" بۆکسێنەری بەناوبانگی کورد، لە وڵاتی ئەڵمانیا، ڕووبەڕووی "دامیان کنیبای" پۆڵەندی دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو کاتژمێر 10ـی شەو بەکاتی کوردستان ڕووبەڕووبوونەوەکانی پاڵەوانیەتی WBC لە وڵاتی ئەڵمانیا دەست پێدەکەن، عەگید کابایەل، بۆکسێنەری باکووری کوردستان، یارییەکی یەکلاکەرەوەی لە پێشە ڕووبەڕووی "دامیان کنیبای" پۆڵەندی، بە بردنەوە لەو یارییە چارەنووسازە، نزیک دەبێتەوە لەوەی بچێتە لووتکەی ڕیزبەندیی بۆکسێنەرانی هەموو جیهان.
عەگید، بەبردنەوەی لە "دامیان کنیبا" دواتر ڕووبەڕووی "ئالێکساندەر ئوسیک"ـی ئۆکراینی دەبێتەوە، لە ئەنجامی بردنەوەی هەردوو یارییەکدا، مێژوویەکی گەورە تۆمار دەکات، دەبێت بە یەکەم بۆکسێنەریی کورد بگات بەم ئاستە، هاوکات دەبێت بە یەکەم موسڵمان لە دوای "محەممەد عەلی کلای"، ببێتە پاڵەوانی کێشی قورسی یاریی بۆکسێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەگید، ماوەی چەند ساڵێکە چووەتە ئاستی پیشەگەرییەوە، لەو ساتەوە 26 یاریی ئەنجامداوە، سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە و 18 سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، گورزی کوشندەی لە ڕکابەرانی داوە و بە زەوی داداوە.
عەگیدی بۆکسێنەر، هەردەم ناسنامە و شوناسی خۆی لەبیرە، بەردەوام لە یارییەکانیدا بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە دەردەکەوێت و ناوی کوردستان و ناوی "خودا"ی لە بیرە.
باکگراوند: عەگید کابایەل، خەڵکی باکووری کوردستانە، لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە سێ یاریی ڕابردووی توانی جیهان شۆک بکات و یاریزانە گەورەکانی بۆکسێن، دانی پێدا بنێن، دوایین یارییشی لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوو بوو، توانی لە "ژیلی ژانگ"ـی چینی بباتەوە کە یەکێکە لە هەرە بۆکسێنەرە بەهێزەکانی کێشی قورسی بۆکسێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین




