کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان هەڵگیرا؛ "سبەی لەسەر هەمان پرس کۆدەبێتەوە"
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و چۆنیەتی باشترکردنی بەڕێوەبردنیان و زیادکردنیان لە چوارچێوەی بودجەدا، کۆبوونەوەکە هەڵگیرا و سبەی پەرلەمان لەسەر هەمان بابەتە درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە داهاتەکانی هەمەجۆر بکات و تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت، لە کاتێکدا داهاتی گشتی ئەو وڵاتە 95%ـی لەسەر داهاتی نەوتە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی داهاتە نانەوتییەکان، لەسەر ئەم بابەتە 100 پەرلەمانتار ناوی خۆیان بۆ قسەکردن نووسیبوو و لەو ژمارەیەش 60 پەرلەمانتار قسەی خۆیان کرد."
شێروان دووبەردانی وتیشی: "پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان پەرلەمان یەکلایی دەکرێنەوەو دەستبەکاردەبن.
لەبارەی ڕاسپاردەکەی پەرلەمانیش بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە تایبەت بوو بە دەرفەتدان بە تاقیکردنەوەی تر بۆ قوتابیانی پۆلی 12 تا نمرەکانیان باشتر بکەن، دووبەردانی، دەڵێت: "ئەم ڕاسپاردەیە بۆ وەزارەت پابەندکار نییە و پێشنیازێکە بۆ بەرژەوەندی قوتابیان کراوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی یەکشەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەکان، چۆنیەتی باشترکردنی بەڕێوەبردنیان و زیادکردنیان لە چوارچێوەی بودجەدا بەردەوام دەبێت و 40 پەرلەمانتارەکەی دیکەش قسەی خۆیان دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین




