ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی تۆپزاوەی ئەحمەدی داوادەکەن شەقامەکانیان بۆ قیرتاو بکرێت
- کوردستان
- 10 کانوونی دووەم
گرافیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی تۆپزاوەی ئەحمەدی، لە ڕێگای ئاڤاوە داوادەکەن شەقامەکانیان بۆ قیرتاو بکرێت و دەڵێن ساڵی ڕابردوو تیمێک هاتن بۆئەوەی کۆڵانەکان قیرتاو بکەن، بەڵام ئەوەی هەبوو تێکیاندا.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە هەر کە باران دەبارێت، کۆڵانەکانی گوندی تۆپزاوەی ئەحمەدی دەبن بە یەک پارچە قوڕ و چڵپاو، دانیشتوانی گوندەکە نزیکەی شەش هەزار ماڵە و ئێستا بووەتە گەڕەکێک لە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە چوار ساڵی ڕابردوو دەیان پڕۆژەمان بۆ تۆپزاوەی ئەحمەدی جێبەجێکردووە، لەوانە دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە، ڕاستکردنی شەقامەکان و چەندین کارێکی دیکە." سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەشڵێت: "قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی ئەو گوندە، لە ساڵی ڕابردووەوە، دەرخستەمان کردووە، شەش ملیار دیناری پێویستە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەگەڕاوەتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: تارا عەبدولغەنی، سەرۆکی شارەوانی پێنجی هەولێر، بە ئاڤا میدیای وت: "ئێستا لە سنووری شارەوانی پێنج، هیچ بەلێندەرێک کار ناکات، چونکە ماوەی ساڵێک و چوار مانگە لەبەر نەبوونی بودجە سەرجەم پرۆژەکان وەستاون، پارێزگای هەولێر بە ناچاری ئەم بڕیارەی داوە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی هەولێر قسەی کرد بۆ چارەسەری ئەوە کێشەیە، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، دەڵێت: "لە بودجەی ئەمساڵ کاری لە پێشینەیمان بۆ ئەو پڕۆژانەیە کە وەستاون، بۆ ئەو ناوچانەشە کە بەهۆی نەبوونی بودجەوە کارەکانیان وەستاون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین




