هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی بۆ مالیکی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم

هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان، لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران کشایەوە؛ بەوەش نووری مالیکی بووە کاندیدی فەرمیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
بڵاوکراوەی فەرمی: قوسەی مەحبووبە، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: هاوپەیمانێتییەکەیان و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆتایییان بە خواستی ناواقیعی و بنبەستی سیاسی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هێنا؛ بە جۆرێک محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لە بەرژەوەندیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کشایەوە؛ بەوەش مالیکی بوو بە کاندیدی فەرمیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەم هەنگاوەش سوودانی سەلماندی کە پڕۆژەکەی، پڕۆژەی دەوڵەت و قوربانیدانە بۆ کۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گەورەترین فراکسیۆنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بوو و 46 کورسی هەبوو، لە کاتێکدا هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا خاوەنی 29 کورسییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین




