کرێنێکی بیناسازی دەکەوێتە سەر شەمەندەفەرێک تا ئێستا 31 کەس گیانیان لە دەستداوە

شەیری بکە لە:
کرێنێکی بیناسازی دەکەوێتە سەر شەمەندەفەرێک تا ئێستا 31 کەس گیانیان لە دەستداوە

دیمەنی کەوتنە خوارەی کرێنەکە کە بەهۆیەوە ژمارەیک کەس گیانیان لە دەست دا. وێنە؛ رۆیتەرز

ئاڤا نیوز

لە پارێزگای ناخۆن ڕاتچاسیما لە باکووری بانکۆکی پایتەختی تایلاند، کرێنێکی گەورەی بیناسازیی کەوتە سەر فارگۆنێکی شەمەندەفەری پڕ لە سەرنشین و بەم هۆیەوە تا ئێستا 31 کەس گیانیان لە دەست داوە.


چیرۆکی سەرەکی: 
لە پارێزگای ناخۆن ڕاتچاسیما، لە باکووری بانکۆک، لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە بیناکانی ئەو شارە، کرێننێک دەکەوێتە سەر یەکێک لە شەمەندەفەرەکانی گواستنەوەی هاووڵاتیان، بەم هۆیەوە ژمارەیەک لە سەرنشینانی ناو شەمەندەفەرەکە بریندار بوون و گیانیان لە دەستدا.


لێدوانی فەرمی:
تاچاپۆن چیناڤۆنگ، پۆلیسی ناوچەی سیخیۆ بە رۆیتەرزی ڕاگەیاند، "تا ئێستا ژمارەی گیان لە دەستدان گەیشتووەتە 31 کەس، گەڕان بەدوای تەرمی زیاتر بەردەوامە". وەزارەتی تەندرووستی تایلاندیش دەڵێت: " تا ئێستا 64 بریندار هێنراونەتە نەخۆشخانە ناوچەی سیخیۆ.


بەیاننامەی فەرمی: 
فیفات راتچکحپراکارن، وەزیری گواستنەوەی تایلاند، وتی: "ژمارەی سەرنشنیانی ناو شەمەندەفەرەکە 195 کەس بووە، یەکێک لەوانەی گیانی لە دەستداوە پیاوێکی تەمەن 85 ساڵە، لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەکە و ئاشکراکردنی ناسنامەی هاووڵاتیەکان دەستیپێکردووە." 


زانیاریی زیاتر:
تیمەکانی فریاکەوتن هێشتا سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکانن لە ناو فارگۆنەکان، بۆیە پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزتر بێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: