هاتووچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران ڕێگای دەرەوەی شار بەکارنەهێنن

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران ڕێگای دەرەوەی شار بەکارنەهێنن

دیمەنی بەرفربارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەهۆی چڕیی بەفربارین و دروستبوونی سەهۆڵبەندان لە سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی ئەو دوو ناوچەیە هۆشداریی دەداتە شۆفێران کە ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی سلێمانی و ڕاپەڕین لە ئاگادارییەک دا ڕایانگەیاند: "زۆربەی ڕێگاکانی دەرەوەی شار مەترسیی خزین و نەمانی کۆنتڕۆڵیان لەسەرە و ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو زۆرە؛ داوا دەکەین تەنها بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ماڵەکانتان جێمەهێڵن تاوەکو ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت."

زانیاریی زیاتر: دۆخی شەقامەکان بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفرەوە مەترسی لەسەر دروستبووە، بەتایبەتی لە شەقامی نێوان تاسلوجە بەرەو ڕاپەڕین و بە پێچەوانەوە کە مەترسیی پەککەوتنی تەواوەتیی لەسەرە.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین هۆشداریی دەداتە شۆفێران پێنج  ڕێگای سەرەکیی کە بریتین لە: مەرزی کێلێ، قەرەسرد، زینی وەرتێ، سماقوڵی و ڕێگای بالیسان بۆ زینەتیر، بەهۆی زۆری بەفربارینەوە بەکارنەهێنن. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: