ئەمریکا: گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق دەستیپێکرد

ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی داعش لە سووریا

ئاڤا نیوز

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەپێی دەسپێشخەرییەکی حکومەتی عێراق، پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران چەکداری داعش لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق دەستیپێکردووە.

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاند: "ئەمریکا پێشوازیی لە دەسپێشخەرییە بوێرانەکەی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی ئەندامانی داعش دەکات؛ ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە کە ئەو چەکدارانە چیتر بە ئازادیی لە ناوچەکەدا نەسووڕێنەوە".

زانیاریی زیاتر: ڕووبیۆ جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش وەستاوە و داوای لە وڵاتانی دیکەش کرد بەرپرسیارێتیی هاوشێوە هەڵبگرن و هاووڵاتییە چەکدارەکانیان وەربگرنەوە تاوەکو دادگای بکرێن.

٠ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا، ئەو تێرۆریستانەی کە ڕەگەزنامەی عێراقییان نییە، مانەوەیان لە ناو خاکی عێراق تەنها بە شێوەیەکی "کاتیی" دەبێت تاوەکو ڕێکارە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەنووسیان یەکلایی دەکرێتەوە.

٠ ئەم پڕۆسەیە لەژێر چاودێریی وردی هەواڵگریی و سەربازیی بەڕێوەدەچێت تاوەکو گەرەنتیی ئەوە بکرێت کە هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی عێراق دروست نابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: