عێراق سەرکردەکانی داعش دەگوازێتەوە بەغدا

شەیری بکە لە:
عێراق سەرکردەکانی داعش دەگوازێتەوە بەغدا

عێراق سەرکردەکانی داعش بۆ بەغدا دەگوازێتەوە

ئاڤا نیوز

عێراق دەستی کردووە بە گواستنەوەی سەرکردە دیارەکانی داعش لە سووریاوە بۆ زیندانێکی تایبەت لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختی کردەوە: "ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگیرێنە بەر کە ڕادەستی دامەزراوە چاکسازییە پسپۆڕەکان دەکرێن و پڕۆسەکە لە داعشە عێراقییەکانەوە دەستپێدەکات".

زانیاریی زیاتر: پڕۆسەی جیاکردنەوەی ناوی زیندانییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە سەرکردە دیارەکان لەو زیندانە جێگیر بکرێن کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ مەبەستی ئەمنیی بەکارهێنراوە.

٠ زۆرینەی ئەو کەسانەی دەگوازرێنەوە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو چەکداری وڵاتانی عەرەبیی و ئەوروپیی وەک بەریتانیا، بەلجیکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و سوێدییان تێدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: