کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: چانسی خۆتان تاقی مەکەنەوە و سوکایەتی بە ترەمپ مەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

جۆو وێڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پەیامێکی توونددا هۆشداری دەداتە کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنەکانی نزیک لە تاران و دەڵێت: چانسی خۆتان تاقی مەکەنەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم هەڕەشەیەی جۆو وێڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکای سەر بە کۆمارییەکان دوای بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دێت لە مکوڕبوونیان لەسەر کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق. شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بڕیار لەسەر مانەوەی نووری مالیکی وەکو کاندیدی چوارچێوەکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران درا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی تویتێکی جۆو وێڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ویڵسن هۆشداری دەداتە مالیکی و گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سووکایەتیکردن بە ترەمپ و داوایان لێ دەکات چانسی خۆیان تاقی نەکەنەوە.
- ئەندامەکەی کۆنگرێس جەخت لە ڕزگارکردنی عێراق لە هەژموونی ئێران دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە کاردانەوەی ئەمریکا بۆ مکوڕبوون لەسەر کاندیدیکردنی مالیکی زۆر تووند دەبێت.
باکگراوند: پێشتر دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دابوو کە ئەگەر مالیکی ببێتە سەرۆکوەزیران، ئەوا ئەمریکا هەموو جۆرە هاوکارییەکی دارایی و سەربازی بۆ عێراق بە تەواوی ڕادەگرێت.
دەقی پۆستەکەی جۆو وێڵسن
بۆ بووکەڵەکانی ئێران لە عێراق و بۆ نووری مالیکی؛ ئێوە سووکایەتی بە سەرۆک ترەمپ دەکەن. دەی تاقی بکەنەوە و چانس و توانای خۆتان تاقی بکەنەوە، ئەو کات دەبینن چی ڕوودەدات! عێراق لە دەستی ئێران ڕزگار بکەن.
بەرەو ئێرانی ئازاد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ شەرع: ڕێککەوتنەکەت لەگەڵ هەسەدە یەکێتیی سووریای پاراست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ شەرع: ڕێککەوتنەکەت لەگەڵ هەسەدە یەکێتیی سووریای پاراست
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە






