تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە

پرۆسەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی عێراق ڕایدەگەیێنێت تێچوی گۆڕینی پاسپۆرتی ئاسایی بۆ ئەلیکترۆنی (ئەگەر ماوەکەی بەسەرنەچووبێت) لەگەڵ خۆتۆمارکردنی بەپەلە بۆ بوونە خاوەنی پاسپۆرت کەمکراوەتەوە، ئاشکراشی دەکات کە گەندەڵی لەم بوارەدا بۆ 0% دابەزیووە.

لێدوانی فەرمی: "نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند: ساڵی 2025 گەندەڵی لە سیستەمی دەرکردنی پاسپۆرتدا بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراوە و گەندەڵی لەم بوارەدا بۆ 0% دابەزیووە، جگەلەوەش ماوەی دەرکردنی پاسپۆرت لە سەرەتا تا کۆتایی بۆ تەنیا 30 خولەک دابەزیووە."

خەفاجی، وتیشی: لە بنەڕەتدا نرخی بوونەخاوەنی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی 91 هەزار دینارە و دەستکارینەکراوە، بەڵام ئێستا کەمکردنەوە بۆ دوو بوار کراوە، ئەمانەن:


٠ تێچوی گۆڕینی پاسپۆرتی ئاسایی بۆ ئەلیکترۆنی (ئەگەر ماوەکەی بەسەرنەچووبێت) لە 250 هەزار دینارەوە کراوە بە 50 هەزار دینار


٠ تێچووی تۆمارکردنی بەپەلە لە سیستمی بوونە خاوەن پاسپۆرت لە 100هەزار دینارەوە بۆ 50 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.


زانیاریی زیاتر: بەوتەی خەفاجی، بەهۆی ئەم کەمکردنەوەی خەرجییانە، خەڵێکی زیاتر سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ