عێراق و ئەمریكا لەسەر داڕشتنی خشتەیەك بۆ چونە دەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێككەوتن
- هەواڵ
- 25 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمریكا و عێراق لەسەر خشتەیەكی كاتیی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێككەوتن، دوای ئەوەی ئەمریكا لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەكی گەیاندە حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن نامەكەی بە "گرنگ" وەسفكرد.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند " سەركەوتنی دانوستانەكانی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و ئەمریكا ڕادەگەیێنین، كە لە مانگی ئابی 2023وە دەستیپێكردو بە پێویستیی دەستپێكردنی لیژنەی باڵای سەربازیی (HMC) كۆتایی هات، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی هەڕەشەو مەترسییەكانی داعش".
لێدوانی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند "ئامادەین بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات، بەمزوانە لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمریکا کۆدەبنەوە".
سابت عەباسی، دەڵێت "لیژنەی باڵای سەربازی تاوتوێی کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق دەکات، پێداگرین لەسەر هاوبەشی و هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا".
"هێزە چەكدارەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و گرتنە دەستی دۆسیەی ئەمنی، بەشێوەیەكی تەواوەتی لەوڵات" وەزیری بەرگریی عێراق وادەڵێت.
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووە و ڕایگەیاند " پێشوازی له ڕێککهوتنی حکوومهتی فیدراڵیی عێراق و حکومهتی ئهمهریکا دهکهین بۆ دهسپێکردنهوهی کارهکانی کۆمیتهی باڵای سهربازیی نێوانیان (HMC) و بهرهوپێشچوونی گفتوگۆکان دهربارهی پهیوهندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبهش له بوارهکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئهمنیی و سهربازیدا".
" هەرێمی کوردستان پشتگیری لهو ڕێککهوتنه دهکات و هاوکار و یارمهتیدهر دهبێت بۆ پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و سهقامگیری و سهروهریی وڵات و پهیوهندییهکان لهسهر بنهمای ڕێز لهیهکگرتن و بهرژهوهندیی هاوبهش". سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای گوت.
لەلایەكی دیكەوە: هیشام رکابی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گفتووگۆکانی نێوان بەغدا- واشنتن سەبارەت بە شێوازی خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
رکابی دەڵێت "حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی پابەندە ئەرکە کارگێرییەکانی بەرامبەر بە خەڵکی عێراق، هەروەها متمانەی تەواوی بە توانای سووپا سەربازییەکانی عێراق هەیە بەوەی کە ئەرکە سەربازییەکانییان جێبەجێ بكەن لە پاراستنی ئەمن و بەرقەرارکردنی ئاسیشی عێراق".
هاوكات، ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێکردنی کاری هاوبەشی نێوان کۆمیتەی باڵای سەربازی ئەمریکا-عێراق دەکات.
" ئەو لێژنەیە لەسەر بنەمای گفتوگۆ دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوولا و سەرکەوتنەکانییان لە شکستپێهێنانی داعش بە هاوبەشی لەگەڵ @CJTFOIR بنیات دەنرێت". رۆمانۆسکی وادەڵێت.
بە گوتەی رۆمانۆسكی "هاوبەشییەکی ئەمنی دوولایەنە، گرنگە بۆ پشتڕاستکردنەوەی پابەندبوونی بەردەواممان بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ناوچەکە و سەروەری عێراق".
زانیاری زیاتر: ئەمە بۆ داڕشتنەوەی خشتەی زەمەنیی دیاریكراو و ڕوونە كە ماوەی بوونی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراق دیاری بكات و دەست بە كەمكردنەوەی قۆناغ بەقۆناغی راوێژكارەكانی بكات لەسەر خاكی عێراق و ئەركی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كۆتایی بێت.
ڕێكەوتنەكە بەم شێوەیەیە: پەیوەندییەكان بگوازرێنەوە بۆ پەیوەندی دووقۆڵی گشتگیر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی لەڕووی سیاسی و ئابووری و كولتووری و ئەمنی و سەربازییەوە، بەجۆرێك گونجاو بێت لەگەڵ ڕوانگەی حكومەتی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوولا پاڵپشتی خۆیان بۆ كاری لیژنەكە و ئاسانكاری بۆ ئەركەكانی و خۆبە دوورگرتن لە دروستكردنی بەربەست یان دواخستنی كارەكانی ڕاگەیاند.
چارەسەرەكان: عێراق پابەندبوونی خۆی بە سەلامەتی ڕاوێژكارەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دووپاتدەكاتەوە لەماوەی دانوستاندا لەسەرتاسەری وڵات، بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریكردن لە پەرەسەندن.
شێوازی جێبەجێكردنی : حكومەتی عێراق پێشوازی لەم ڕێككەوتنە دەكات و بە بەشێك لەو بەڵێنانە هەژماری دەكات كە لە بەرنامەی حكومەتدا بە گەلی داوە.
باكگراوند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێنراوێکدا ڕۆژی چوارشەممە، ڕایگەیاند: فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پەیامێکی گرنگی حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگەی نامەیەکەوە بۆ حکومەتی عێراق لێ وەرگرتووە.
هەر لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، "فواد حسێن پەیامەکە دەگەیێنێتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار تاوتوێ دەکرێت و بەمزووانە رێکاری پێویست لەبارەیەوە دەگیرێتەبەر".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە کرا
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی عێراق بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری دەچێتە لوبنان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بە هۆی دووکەڵی پیس و دەنگی بەرز ژمارەیەک مۆلیدە کۆژێنرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەهێڵە چیتر فەیسبووک و ئینستاگرام زانیارییەکانت ببەن
17 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی بەردەڕەش بەهۆی هێرشی جرج و مشک داوای بە هانەوەچوون لە حکومەت دەکەن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووفاتی 155 ئەنفالکراوی دیکە لە بیابانەکانی سەماوە دەردەهێنرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران و ڕووسیا ڕێککەوتنێکی هاوبەش واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم
مەهێڵە چیتر فەیسبووک و ئینستاگرام زانیارییەکانت ببەن
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم
گۆڕێکی کۆمەڵ لە سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم
مەزڵوم عەبدی: داعش پلان بۆ شکاندنی گرتووخانەکان دادەنێت