
چەند باڵەخانەیەک لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 800 کاسبکاری بواری عەقارات لە نامەیەکی کراوەدا بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دەڵێن: "کۆمپانیایەکی عەقارات لە هەولێر زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلاری لێ خواردوون"، داوا دەکەن "مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە".
وێنە گەورەکە: لە نامەکەدا کە بە ناوی (ئەنجوومەنی مافخوراوان) وێنەیەکی بۆ ئاڤا نیوز نێردراوە، سەرەتای چیرۆکەکە باس کراوە و تێیدا هاتووە: "چەند مانگێک بەر لە ئێستا کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە لە سیناریۆیەکی تەمومژاوی، زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلاری کاسبکارانی بواری عەقارات و کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوونی خوارد".
زانیاریی زیاتر: وەک لە نامەکەدا خراوەتەڕوو: "بۆ پەردەپۆشکردن، دوو فەرمانبەری خۆیان بەگرتن داوە گوایە ئاگاداری وەرگرتنی پارە نەبوون. لە کاتێکدا پارەکە بە قۆناغبەندی و بەناوی وەبەرهێنانی هاوبەش و کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون بە وەسڵ و مۆر وەرگیراوە".
گۆشەیەکی دیکە: لە نامەکەدا جەخت کراوەتەوە: "دۆکیۆمێنتە بەردەستەکان شایەتی ئاگاداربوونی بەڕێوەبەر و خاوەنانی باغی شەقڵاوەن کە سەرەڕای خواردنی پارەکە دەیان تۆمەتیش بۆ کاسبکار و خاوەن پارەکان دروست دەکەن".
مەترسییەکان پێشبینیکراوەکان: لە نامەکە جەخت لەوە کراوەتەوە، "سەرەڕای لەکەداربوونی کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، مەترسی شڵەژانی بازاڕی پرۆژەکانی نیشتەجێبون هەیە کە سیمایەکی جوانی پێشکەوتنی هەولێرە".
داواکاری: کاسبکارەکان داوا لە سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەن "ئەو ستەمە گەورەیە قبوڵ نەکەیت و دڵنیایین کە بەڕێزتان داکۆکیکاری هەق دەبن و ماف بۆ خاوەن مافەکان دەگەڕێننەوە".
ئاڤا نیوز بەدواداچوونی زیاتر بۆ بابەتەکە دەکات...

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازی لێدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
36 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕێژەی 99%ـی دەنگی جیاکراوەی دەنگدانی تایبەت لە پێنج پارێزگا بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا





