ئاڤا دیجیتاڵ
دەستێوەردانە دەرکییەکانی ئێران فراوانتر بوون، نوێترینیشیان بەشداربوونیەتی لە شەڕی ناوخۆی سوودان، دەستتێوەردانی ئێران لە رێگەی دابینکردنی پێداویستیی سەربازییەوەیە بۆ سووپای سوودان، کە ئێران دەیەوێت لە شەڕەکەدا براوە بێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئاژانسی بلوومبێرگ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە "ئێران لە رێگەی دابینکردنی درۆنی هێرشبەر بۆ سووپای سوودان لایەنگیریی لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دەکات، ئەمەش مەترسیی نائارامیی زیاتر لە باکووری ئەفریقا و دەریای سوور زیاتر دەکات".
وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە شەڕی ناوخۆی سوودان بەردەوامە و بە هۆیەوە ملیۆنان کەس ئاوارە بوون و قاتوقڕییەکی سەخت سەریهەڵداوە، مەترسیی تەشەنەسەندنی زیاتری شەڕەکە و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەش زیاتر بووە، لەم شەڕەدا ئێران لایەنگریی لە سووپا دەکات، لە بەرامبەریشدا ئیمارات لایەنگیری لە هێزەکانی پاڵپشتیی خێرا دەکات.
بەو پێیەی سوودان کەناراوێکی 400 میلی لەگەڵ دەریای سووردا هەیە، بۆیە نائارامیی لە سوودان کاریگەری لە سەر ئاسایشی جووڵەی دەریایی لە دەریای سوور دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە چین، رووسیا و تورکیا لە سەر دەستپێڕاگەشتن بە دەریاکە پێشبڕکێیانە.
زانیاریی زیاتر: ئێران درۆنی جۆری موهاجیر-شەشی بە سووپای سوودان داوە، ئەم درۆنە لەلایەن پیشەسازیی هێزی قودسی ئاسمانییەوە درووست کراوە کە درۆنێکی هێرشبەرە.
باکگراوند: بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، ئێران پاڵپشتیی لە بەشێک لە هێزەکانی دیکەی ناوچەکە دەکات، وەک حەماس لە غەززە، حیزبوڵڵا لە لوبنان، حووسییەکان لە یەمەن، کەتائیبی حیزبوڵا لە عێراق و سووپای ئەسیوپیا، ئێستا دەیەوێت لە رێگەی پاڵپشتیکردنی سووپای سوودانەوە، رۆڵی سەربازیی خۆی فراوانتر بکات، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ئەمریکا ئێرانی بە دابینکردنی درۆنی موهاجیر شەش بە رووسیا تۆمەتبار كردبوو، بۆ بەکاربردنی لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا





