
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای 24 کاتژمێر لە هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگە دەستیپێکردەوە. هاوکات بەرهەمهێنانی کارەبا و غازی ماڵانیش کە بەهۆی هێرشەکە وەستابوون، ئاسایی دەبنەوە.
گرنگی هەواڵەکە: بەهۆی وەستانی کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمێنانی کارەبا لە زۆربەی وێستگەکان لە هەرێمی کوردستان وەستا، بەمەش کارەبای نیشتیمانی لە زۆربەی ناوچەکان زۆر کەمبووەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی غازی ماڵانیش بە هەمان هۆکار وەستا.
چیرۆکەی سەرەکی: کاتژمێر 10:35 خولەکی شەوی رابردوو 25-1-2024, بە سێ کاتیۆشا هێرشکرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تاوەکو کاتژمێر 06:00 ی بەیانی نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
زیانە سەرەکییەکان: لەدوای هێرشەکە کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیرا. هەروەها بەرهەمهێنانی غازی ماڵانیش وەستا. هاوکات بەهۆی ئەوەی غاز بە بۆری نەدەچوو بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەرهەمهێنانی کارەبا لە زۆربەی وێستگەکان وەستا.
لێدوانی فەرمی: کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو سەرچاوەیەکی تایبەت لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئاڤا میدیای راگەیاند، دوای ئاساییبوونەوەی رەوشەکە و نەمانی هیچ مەترسییەک، کۆمپانیای دانەغاز دەستی بە کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز کردووەتەوە، بەمپێیەش بەرهەمهێنانی کارەبا و غازی ماڵان سبەی شەممە ئاسایی دەبنەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق، وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و فەرەنسا هێرشەكەیان سەرکۆنە کرد. محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بڕیاری دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت و، دوای 48 کاتژمێر وردەکاری هێرشەکە و ڕاستییەکان ئاشکرا بکات.
لە پەیامێکدا پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد هەموو لایەک هاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
گۆشەیەکی دیکەی هەواڵەکە: هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی سەر کوردستان پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و، پێیانوایە کوردستان هەرەس دەهێنێت، بەڵام خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان ورە و ئیرادەیان زۆر لەوە بەهێزترە بشکێن، بەڵکو بەهێزتر دەبن". سەرۆکوەزیران بارزانی داوای لە حکومەتی عێراق و وڵاتانی دۆستیش کرد کاری جددی بکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکان و پاراستنی هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: كێڵگەی غازی کۆرمۆر دەكەوێتە خۆرئاوای ناحیەی (قادركەرەم) لە قەزای چەمچەماڵ و ڕووبەرەکەی 135 كیلۆمەتر دووجایە، کۆمپانیای دانەغاز و هیلالی ئیماراتی کاری تێدا دەکەن و، گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی غازە لە کوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ شەرع: ڕێککەوتنەکەت لەگەڵ هەسەدە یەکێتیی سووریای پاراست





