ئاڤا دیجیتاڵ
کاکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند: "دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە".
گرنگی هەواڵەکە: بەهۆی وەستانی کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمێنانی کارەبا لە زۆربەی وێستگەکان لە هەرێمی کوردستان وەستا، بەمەش کارەبای نیشتیمانی لە زۆربەی ناوچەکان زۆر کەمبووەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی غازی ماڵانیش بە هەمان هۆکار وەستا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: کاتژمێر 10:35 خولەکی شەوی پێنجشەممە 25-1-2024، بە سێ کاتیۆشا هێرشکرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تاوەکو بەرەبەیانی نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
زیانە سەرەکییەکان: لەدوای هێرشەکە کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیرا. بەرهەمهێنانی غازی ماڵان وەستا و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش کەمبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند: "دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و مەترسی لەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر نەماوە. بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی گەراوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی و بەمەش دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە ".
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق، وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و فەرەنسا هێرشەكەیان سەرکۆنە کرد. لە پەیامێکیشدا پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد: "هەموو لایەک هاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە".
باکگراوند: كێڵگەی غازی کۆرمۆر دەكەوێتە خۆرئاوای ناحیەی (قادركەرەم) لە قەزای چەمچەماڵ و ڕووبەرەکەی 135 كیلۆمەتر دووجایە، کۆمپانیای دانەغاز و هیلالی ئیماراتی کاری تێدا دەکەن، گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی غازە لە کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان