سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا دیجیتاڵ
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی، کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 10:00ی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-1-2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکات و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بزانیت: حکومەتى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى بنیاتنانى پردى پەیوەندى لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، لە مانگى ئەیلولى ساڵى 2006 فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى دامەزراند.
زانیاری زیاتر: ئێستا فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە بەشێکى گرنگى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و ئەرک و بەرپرسیارێتییەکى زۆرى لەئەستۆدایە. هەروەها حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەیەک نووسینگەى نوێنەرایەتى لە وڵاتانى دەرەوەدا هەیە.
ژمارەکان وادەڵێن: حکومەتی هەرێمی کوردستان 14 نوێنەرایەتی لە وڵاتان هەیە، کە بریتین لە: ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، فەڕەنسا، سوید، سویسرا، ڕووسیا، نەمسا، پۆڵەندا و یەکێتیی ئەوروپا، جگە لەوەش زیاتر لە 40 وڵات کونسوڵخانەی گشتی، کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە





