
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای چەند رۆژێک گیرخواردنیان لە مەککە بەهۆی سزادانی کۆمپانیای "فلای بەغداد"، ئێوارەی ئەمڕۆ عومرەکارانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگەڕێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی سزادانی کۆمپانیای فڵای بەغداد لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە 22ی ئەم مانگەدا، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک ئەو وڵاتە، سەدان عومرەکار کە لەڕێگەی کۆمپانیاکەوە بۆ سعودیە گەشتیان کردبوو، نەیانتوانی بگەڕێنەوە.
ئەوەی ئێستا روودەدات: بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 28-1-2024، بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی، عومرەکارەکان کە دانیشتووی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانن، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاستیکردەوە کە ژمارەی عومرەکارەکان 150 کەسە و ئێوارەی ئەمڕۆ دەگەنە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
زانیاری زیاتر: بڕیاربوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 عەمرەکارەکان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە گەشتەکەیان دواکەوت، کێشەکە چارەسەرکراوە و چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگەنەوە سلێمانی.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی هەینی رابردووش 155 عومرەکاری دیکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: کۆمپانیای فڵای بەغدا کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی عێراقییە و رۆژی دووشەممە 22-01-2024، بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی دۆلار، گواستنەوەی چەک و چەکدار و هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک ئەو وڵاتە لە عێراق، سووریا و لوبنان، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێندرا، کۆمپانیاکەش تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە، لە یەکەم کاردانەوەشدا سەرجەم گەشتەکانی بۆ کاتێکی نادیار راگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات