
ئاڤا دیجیتاڵ
هەریەک لە ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیریی ئەمریکا، لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی و ئازادكردنی بارمتەکان نزیکدەبنەوە. پڕۆژەکە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە گەڵاڵەکراوە و خراوەتە بەردەم لایەنە شەڕکەرەکان.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، دانوستانکارانی ئەمریکا بەرەوپێشچوونی باشیان لە نێوەندگیریکردن لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک خاڵی جیاواز لە نێوانیاندا ماوە کە لەسەری کۆک نین. ئەمریکاش لە هەوڵەکانی بۆ راِگرتنی شەڕ و ئازادكردنی بارمتەکان بەردەوامە.
رێككەوتنەكە بەمشێوەیە: بەگوێرەی پلانەکەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئیسرائیل پابەند دەبێت بە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی دوو مانگ، لە بەرامبەریشدا حەماس زیاتر لە 100 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات.
شێوازی جێبەجێكردن : ئەگەر ئیسرائیل و حەماس لە سەر پڕۆژە ئەمریکییەکە رێک بکەون، ئەوا بە دوو قۆناغ رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا شەڕ دەوەستێنرێت تا ژنان، کەسانی بەتەمەن، بارمتە بریندار و نەخۆشەکانی ژێر دەستی حەماس ئازاد بکرێن. دواتر لە ماوەی دوو مانگی وەستانی شەڕدا هەردوولا لە سەر وردەکارییەکانی ئازادکردنی سەربازانی ئیسرائیلیی دیلکراوی لای حەماس و ژمارەیەکی زیاتر لە بارمتە سیڤیلەکان گفتوگۆی زیاتر دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی پڕۆژەکەدا داوا لە ئیسرائیل دەکرێت رێگە بە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی زیاتر بۆ غەززە بدات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەرچەندە هێشتا رێککەوتنی تەواوەتی لە سەر پڕۆژە ئەمریکییەکە نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە لەگەڵ ئەوەدا رێککەوتنەکە زۆر هەستیارە، بەڵام دوور نیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە پڕۆژە پێشنیازی ئەمریکا کۆتایی بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس ناهێنێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا ئومێدەوارن کە لە رێگەی رێککەوتن و جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەوە زەمینەی گەشتن بە رێگەچارەیەکی بەردەوام بێتە ئاراوە.
گفتوگۆکانی پەیوەست بەم پڕۆژەیە و دانوستانەکان لە پاریسی پایەتەختی فەڕەنسا بەڕێوە دەچن. بڕیارە لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، سی ئای ئەی، لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میسر و سەرۆکوەزیرانی قەتەر گفتوگۆ بکات.
لەلایەکی دیکەوە: هەر پەیوەست بەم بابەتە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر، گفتوگۆی کردووە.
باکگراوند: پێشتر برێت مەکگۆرک، راوێژکاری باڵای کۆشکی سپی، بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ئەم رێککەوتنە، سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردبوو و سەبارەت بە دۆخی بارمتەکان لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کۆبووبووەوە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆبووەوەکەی سەرۆکی سی ئای ئەی لە پاریس، کۆشکی سپی جارێکی دیکە مەکگۆرگ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات تا رێککەوتنەکە بە تەواوەتی بكرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: دبێت هاووڵاتییانی عێراق لە ئەرک و مافدا یەکسانبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
فایەق زێدان: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: دبێت هاووڵاتییانی عێراق لە ئەرک و مافدا یەکسانبن
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سوودانی گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ بکات





