سەرۆک بارزانی و سوودانی گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و سوودانی گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەکەن

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دهۆک کۆبوونەوە، پرسی هەڵبژاردن و باردۆخی سیاسیی عێراق و  دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە هەڵوەستەی لەسەر کرا.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 18-11-2025 لە شاری دهۆک، سەرۆک بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە، هەردوو هیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی عیراق بێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکە هەردوولا پیرۆزباییان لەیەکتری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە بەرێوەچوو، هاوکات تیشک خرایە سەر یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕین هەیە.

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ