
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەوەی بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە سێ سەربازی ئەمریكی لە ئوردن كوژران و دەیان سەربازی دیکەش برینداربوون، سەرۆکی ئەمریكا کەوتووەتە ژێر فشارەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
چیرۆكی سەرەكی: کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئێرانەوە، فشاری سیاسی لەسەر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دروست کردووە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئێران و گورزێکی بەهێزیان لێ بدات، هەرچەندە ئێران ئەوە ڕەتدەكاتەوە كە لە پشت هێرشەكەوەبن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سیاسەتمەنداران و شارەزایانی سیاسی ئەمریکی دەڵێن، پێویستە جۆ بایدن هێرشێکی تۆڵەسەندنەوە تەنیا لە دژی ئەو چەکدارانە بکات کە ئێران پشتیوانییان لێ دەکات و لەو هێرشەی دوێنێ بەرپرسیارن.
دوێنێ یەکشەممە 28-1-2024 دوای هێرشەکە پێنتاگۆن ڕایگەیاند، لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بنكەیەك لە ئوردن سێ سەربازی ئەمریكی كوژراون و 25 سەربازیش برینداربوون، ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئەندامانی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە بكرێنە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: دوای سەرهەڵدانی شەڕی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، زیاتر لە 158 جار لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئێران لە "عێراق، سووریا، ئوردن و کەناراوەکانی یەمەن" هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەڵام تا هێرشەکەی دوێنێ یەکشەممە بۆ سەر بنکەیەک کە بە تاوەری 22 ناسراوە لە نزیک سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن، هێرشەکان نە سەربازانی ئەمریکایان کوشتبوو و نە ئەوەندەی دیکەشیان بریندار کردبوو، ئەوەش ڕێگەی بە بایدندا کەشی سیاسی تۆڵەسەندنەوە کار پێ بکات بەبێ ئەوەی ترسی لە مەترسییەکانی شەڕی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تاران هەبێت.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دوای هێرشەكە ڕایگەیاند " ئەمریکا وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە". بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو، لەبەر ئەمەش کۆمارییەکان بایدنیان تۆمەتبار کردووە بەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردووەتە ئامانجی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە دەبێ ئەمریکا هەڵوێستی هەبێت و بایدنیش هێرشبکاتە سەر ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت