
دروێنەی گەنم لە هەرێمی كوردستان- KRG
ئاڤا نیوز
لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستی پێ کردووە، لەگەڵ وەرگرتنی بەرهەمەکە ڕاستەوخۆ جووتیاران پارەکەی وەردەگرن، لەم هەفتەیە ئەو بڕە یەکلایی دەکرێتەوە کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.
وێنە گەورەکە: سایلۆکانی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکانی عێراق کراونەتەوە و گەنم وەردەگرن، لە کاتێکدا 15 ڕۆژە ڕێگری لە جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەکرێت دروێنە لەسەر زەوییەکانیان بکەن.
لێدوانی فەرمی: د. زیدا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕۆژی دووشەممە شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی عێراق کۆ دەبێتەوە و ئەو بڕە یەکلایی دەکەینەوە کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت و لە 01-06-2024 دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بزانیت: لە پارێزگاکانی عێراق سەرجەم بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت، ڕاستەوخۆ چەکی بانکییان بۆ دەکرێت و پارەکە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کامالا هاریس ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ترەمپ دەگرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: متمانە بە پووتین ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دروستکردنی سیاجێک بۆ دیوی پشتەوەی پرۆژەی گوندی کۆری کێشەی تێکەوتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی لە ئیدارە سەربەخۆکان دەستپێدەکات