چەند بڕیارێک لە پارێزگاری هەولێرەوە لەبارەی قەرەبووکردنەوەی دووکاندارانی بازاڕی قەیسەری
- کوردستان
- 2024-05-12

بازاڕی قەیسەری دوای سووتانی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێکی لەبارەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەرکرد و بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی شەش مانگی هەڵواسین و زبڵ و لێخۆشبوون لە 50% باجی ساڵی 2023 و لێخۆشبوونی تەواوەتی باجی 2024 درا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 05-05-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، بەو هۆیەوە 227 دووکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ دووکاندارانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کۆبووەوە و پێیانی ڕاگەیاند: لە کرێی شەش مانگی هەڵواسینی ڕێکلام و زبڵی ئەو دووکانانە خۆش دەبن کە زیانیان بەرکەوتووە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکان ئەمانە:
- لێکۆڵینەوە لە هۆکارى کارنەکردنى سیستەمى جێگیرى ئاگرکوژێنەوە دەکرێت.
- سەرتاسەری بازاڕەکە پاکدەکرێتەوە.
- لە زوترین کاتدا، دەست بە نۆژەنکردنەوەى ناوەوەى دوکانەکان، کۆڵانەکان و بنمیچی بازاڕەکە دەکرێت.
- سەرجەم کەموکوڕییەکانى ئاو و کارەباى بازاڕەکە چارەسەر دەکرێن.
- سەرپێچى و زێدەڕۆییەکانی کە دەبنە هۆکاری ئاگر لادەبرین.
- پاراستنی بازاڕەکە لە کۆمپانیای تایبەتى سیکیوریتی وەردەگیرێتەوە و لە شوێنى ئەوان، ڕادەستی پۆلیس دەکرێت.
- هەر دووکاندارێک کرێچى حکومەت بێت و لەو ئاگرکەوتنەوەیە زیانى کردبێت، لە کرێى یەک ساڵى دووکانەکەى دەبەخشرێت.
- سەرجەم ئەو دووکاندارانەى لە ئاگرکەوتنەوەکەدا زەرەمەندبوون، لە کرێى شەش مانگى زبڵ و خاشاک و تابلۆ دەبەخشرێن.
- سەرجەم ئەو دووکاندارانەى لە ئاگر کەوتنەوەکەدا زەرەمەندبوون، بۆ ساڵى 2023 لە 50%ـى باج و بۆ ساڵى 2024 لە 100%ـى باج دەبەخشرێن.
- هەر دووکاندارێک بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر زەرەرمەند بوو بێت، دواى وەرگرتنى نووسراوى پشتگیرى لە بەڕێوەبەرایەتىی قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر، دەتوانێت لە وەرگرتنى قەرزى بێ قازانج سوودمەند بێت.
- هەر دووکاندارێک بەهۆى ئاگرکەوتنەوەکە، پارەى لەنێو دوکانەکەى 'تەنها دینارى عێراقى' سووتا بێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت هاوکارى دەبن بۆ قەرەبووکردنەوەى لە بانکى ناوەندى لقى هەولێر.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ڕۆڵی یونسکۆ لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: بەو شێوەیە نییە کە دەڵێن، نۆژەنکردنەوەی قەیسەری پەیوەستە بە بڕیارەکانی یونسکۆوە، بەڵکوو حکومەت خۆی بڕیار لەمبارەیەوە دەردەکات، نۆژەنکردنەوەی ئەو بازاڕەش پەیوەستە بە ڕێنماییەکانی لیژنەی بەفەرزونکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دێتە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا بۆ ئیسرائل: جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا گرفتی كۆیە سیتی چارەسەردەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ "کەیسێکی وەرگرتنی بەرتیل" لە سنووری هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرەکەی کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیل لە دهۆک کۆنتڕۆڵ کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپیكور: هێرشە درۆنییەكان بوونەتە هۆی وەستانی بەرهەمهێنانی نەوت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوو گەڕەکی دهۆك کێشەی فڕێنەدانی زبڵ و خاشاکیان هەیە