
دیمەنی دووبارە نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
كارەكانی قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دەستیپێكرد، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: لەسەرەتای دەستپێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامەكە، گوژمەی سێ ملیار و 550 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە.
چیرۆكی سەرەكی: لەچوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ژێرخانی ڕێگاوبان، لەپاڵ دروستكردنی دەیان شەقامی سەرەكی و ڕێگای نێوان شار و شارۆچكەكان، هەڵمەتێكی فراوان بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ناو شارەكان دەستیپێكردووە، بەئامانجی بەرزكردنەوەی كوالێتی ڕێگاكان تاوەكو بگاتە ئاستی ستانداردی نێودەوڵەتی، لەو چوارچێوەیەشدا دوو مانگ لەمەوبەر كارەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامی 100 مەتریی هەولێر كە بە یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی شارەكە دادەنرێت دەستیپێكرد كە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە لە چوار ڕییانی مەخموورەوە تاوەكو چوار ڕییانی مووسڵ، دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستكرا بە قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتریی هەولێر، گوژمەی پرۆژەكەش سێ ملیار و 550 ملیۆن دینارە.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری هەولێر وتیشی، سەرجەمی شەقامی 100 مەتری نۆژەن دەكرێتەوە كە بەشێوەی بازنەیی بەدەوری هەولێر دەخوولێتەوە، قۆناغی یەكەمی نۆژەنكردنەوەكەش لە چوارڕیانی مەخموور تاکو چوارڕیانی مووسڵ بەدرێژی 8 كیلۆمەتر بەهەردوو دیوی شەقامەكە لەم نزیكانە بەكۆتا دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی لەبارەی لەدەستدانی کورسییەکی لە دیالە ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و ئوردن بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دووپات دەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار تەها: بەهیچ شێوەیەک من ناچم بۆ بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی لەبارەی لەدەستدانی کورسییەکی لە دیالە ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و ئوردن بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دووپات دەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار تەها: بەهیچ شێوەیەک من ناچم بۆ بەغدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درێژترین داخستنی حکومەت لە مێژووی ئەمریکادا کۆتایی هات






