
ئاڤا دیجیتاڵ
ڤلادمیر پوتین بەفەرمی بۆ جاری پێنجەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری رووسیا کاندید دەکات، بەمەش لە سەدەی هەژدەیەمەوە دەبێتە درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی.
چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی رووسیا بڵاویکردووەتەوە، ناوی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا وەک کاندیدێک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا تۆمارکراوە، کە بڕیارە 15-17ی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: زیاتر لە 300 هەزار کەس واژۆییان کۆکردووەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی پوتین، لەو ژمارەیەش 0.15%یان بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە پووچەڵکراونەتەوە، بەڵام پووتین بڕی پێویست واژۆی کۆکردووەتەوە. ناتالیا بودارینا، سکرتێری لێژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکان وا دەڵێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لایەنگرانی پوتین و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان راپرسییەکان وای بۆ دەچن، لەم هەڵبژاردنەدا جارێکی دیکە ڤلادمیر پوتین-ی تەمەن 71 ساڵ وەک سەرۆکی رووسیا هەڵبژێردرێتەوە، بەوەش تەمەنی سەرۆکایەتییەکەی بۆ 6 ساڵی دیکە درێژدەبێتەوە. کە ئەمە دەبێتە درێژترین ماوەی سەرکردایەتی سەرۆکێک لە رووسیا لە سەدەی هەژدەیەمەوە.
زانیاری زیاتر: تاوەکو ئێستا حەوت کاندید بەفەرمی ناوی خۆیان بۆ رکابەریکردن لەسەر پۆستی سەرۆکۆماری رووسیا تۆمارکردووە، کاندیدەکانی تریش لەوان بۆریس نادێژدین کە دژی شەڕی ئۆکراینیایە، تا سبەی چوارشەممە مۆڵەتیان هەیە بۆ کۆکردنەوەی ژمارەی پێویستی واژۆی لایەنگران، بۆ پشتیوانیکردن لە کاندیدبوون و بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیان.
باکگراوند: ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی رووسیای رۆژانی 15-17ی مانگی ئاداری ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە شەڕی نێوان رووسیا- ئۆکرارنیا بەردەوامە و رووسیا هێشتا لە شەڕدایە. بڕیارە هەر ئەمساڵ لە ئۆکراینیاش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت و ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئەوڵاش بۆ خولی دووەم خۆی کاندید دەکاتەوە.
ڤلادیمیر پوتین لە ساڵی 2000 بۆ یەکەمجار بووە سەرۆکی رووسیا و لە ساڵی 2008 لە کۆتایی خولی دووەمی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی پۆستەکەی بۆ دیمتری میدڤێدێڤ، سەرۆکوەزیرانی ئەوکات جێهێشت، بەڵام ساڵی 2012 جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی رووسیا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
ڤلادیمیر پوتین-ی تەمەنی 71 ساڵ، دوای تەواوکردنی چوار خولی سەرۆکایەتی، لە ساڵی 2020 دەستووری وڵاتەکەی هەموارکردەوە، بەجۆرێک بتوانێت بۆ دوو گەڕی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا، خۆی کاندیدبکاتەوە و بەو گۆڕانکارییانەش، پوتین دەتوانێت تاوەکو ساڵی 2036 وەک سەرۆکی رووسیا بمێنێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی پچڕا
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی پچڕا
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازانی ساڵی 2026 دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی قیرتاوكردنەوەی شەقامی 100 مەتریی هەولێر كۆتایی هات





