
ئاڤا دیجیتاڵ
رێککارەکانی ناردنی 618 ملیارەکە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق نزیکن لە تەواوبوون و ئەمڕۆ یان سبەی پارەکە دەگات، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەش راستەوخۆ لیستی مووچەی مانگی یەک رادەگەیێنرێت.
چیرۆكی سهرهكی: نوێنەری رێگەپێدراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر سەرقاڵی تەواوکردنی رێککارەکانی وەرگرتنی 618 ملیار دینارەکەیە.
لێدوانی فهرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 31-1-2024 بە ئاڤا میدیای راگهیاند: ئهگهر ئەمڕۆ نوێنەری رێگەپێدراوی وەزارەتی دارایی لە بانکی ناوەندی کارەکانی تا کاتژمێر 2:00ـى دوانیوەڕۆ تەواو بکات، ئەوا ئەمڕۆ 618 ملیار وەردەگرین، ئەگەرنا بەدڵنیاییەوە سبەینێ پارەکە دەگاتە هەرێمی كوردستان".
سەرچاوەکەی ئاڤا لە وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ داهاتی ناوخۆ راستەوخۆ لیستی مووچەی مانگی یەک رادەگەیێنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
باکگراوند: دوو هەفتە پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاردرا بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، هاوکات بەپێی خەرجی راستەقینە 618 ملیار دینار و 578 ملیۆن و 29 هەزار بۆ مانگی یەکی ساڵی 2024 بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەمە لەکاتێکدا بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا كردبوو، تاوەکو یاسای بودجە هەمواردەکرێتەوە، بەمپێیە ئێستا پارەکەی بەغدا بەشی مووچە ناکات، بۆیە نزیکەی 300 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی دەخرێتەسەر و مووچەی ئەم مانگەی پێ دابەشدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسیی لایەنەکاندا ڕووبدات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسیی لایەنەکاندا ڕووبدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازی لەو گەنجە کرد کە لە سەر ئاڵای کوردستان ئازار درابوو
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە





