
ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕەئیسی. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
گفتوگۆی خامنەیی لەگەڵ سوودانی سەبارەت بە داهاتووی عێراق لە بۆنەیەکی سەرەخۆشیدا، ڕەنگدانەوەی خواستی ئێرانییەکانە بۆ دڵنیاکردنەوەی دراوسێکانی لە ئەگەری گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان.
وێنە گەوەرەکە: بەمەبەستی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، محەممەد شیاع سوودانی سەردانی تارانی کرد و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا چاوی بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران کەوت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە تاران پێشوازی لە سوودانی کرد، لە دانیشتنەکەدا محەممەد موخبیر، سەرۆککۆماری کاربەڕێکەریش ئامادەبوو، ڕایگەیاند: "موخبیر بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق".
لە لایەکی دیکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارەکەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: "ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی ناوچەکە خزمەتگوزاریی بەرجەستەی پێشکەش کرد".
ئەو پرسە و سەرەخۆشییەی سوودانی هاوکات بوو لەگەڵ گفتوگۆیەکی سیاسی سەبارەت بەوەی لە دوای ڕەئیسی و عەبدوڵڵاهییان چی لە نێوان عێراق و ئێراندا ڕوودەدات، بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورە بکرێت کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ناوخۆی عێراق هەبێت.
بابەتە نەگۆڕەکانی عێراق و ئێران
هەر کاتێک ڕژێمەکان لە ئێران گۆڕانیان بەسەردا هاتبێت، سیاسەتی ئێران لە عێراق گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە. لەنێوان ڕیفۆرمخوازانی سەردەمی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران و محافزکارە تووندڕەوەکانی سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردوو.
بەڵام زۆرێک لە چاودێران پێیانوایە، عەبدوڵڵاهییان یەکێک بووە لە یاریزانە چالاکەکانی دیمەنی عێراق بەهۆی پەیوەندی نزیکی بەم دۆسیەوە، کاتێک وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری عێراق لە ماوەی نێوان 2003 تاوەکو 2006 کاری کردووە.
داهاتووی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران
حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ شەرقولئەوسەت ڕایگەیاندووە، "داهاتووی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کاریگەرە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و جوگرافیا و مێژوو و دراوسێیەتیی هاوبەش دامەزراوە.
ئیحسان شەممەری، سەرۆکی ناوەندیی هزری سیاسی پێیوایە، "مردنی ڕەئیسی زۆر کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران نابێت، چونکە ئێران لە سیاسەتی دەرەوەیدا پشت بە دیدگای ڕێبەری باڵا دەبەستێت".
هیچ شتێک ڕوونادات
یاسین بەکری، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی نەهرەین دەڵێت، پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران لەسەر دوو ئاستە:
- یەکەمیان کارگێڕییە و کاریگەریی لەسەر سرووشتی کەسایەتی ئەو بەرپرسە ئێرانییە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان هەیە.
- دووەمیان ستراتیژییە، هاوبەشیکردنە لە دروستکردنی دامەزراوەکان، سوپای پاسداران ساڵانێکە دەستی بەسەردا گرتووە.
عیسام فەیلی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی موستەنسرییە، هاوڕای بۆچوونی باقی شارەزایانە، بەوەی کە "نەبوونی ڕەئیسی و عەبدوڵڵاهییان، شتە بنەڕەتییەکان لە پەیوەندی نێوان بەغدا و تاراندا ناگۆڕێت، بەڵام ڕێبەری باڵا چاودێری ئەو کەسانە دەکات کە بەرپرسی دۆسیەی عێراقن، پێویستە ئەو کەسانە ئاشنای دۆخی ئەم وڵاتە بێت و ڕێبازە سەرکەوتووەکان بۆ هەژموونی ئێران لە عێراقدا پێشکەش بکات".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پێنج كاندیدی ئافرەت بەبێ دەنگی كۆتا دەرچوون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێ پێکدەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی متمانە بە ویلایەتی دووەمی سوودانی ناداتەوە
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک






