ئێران دژی نوێکردنەوەی پۆستی سوودانییە؛ ناکۆکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی قووڵتر دەبنەوە
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێران بە فەرمی ڕەتیکردووەتەوە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، پۆستەکەی بۆ نوێ بکرێتەوە، ئەمەش ناکۆکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان قووڵتر دەکاتەوە و دۆخی سیاسی ئاڵۆزتر دەکات.
وێنە گەورەکە: عێراق بەرەو هەڵبژاردنێکی نوێ هەنگاو دەنێت، تا دێت ناکۆکییەکان بە دیاریکراوی لەنێوان لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی قووڵتر دەبێتەوە. محەممەد شیاع سوودانی هەوڵ دەدات بۆ خولی دووەم بمێنێتەوە، بەڵام بەشێک لە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ئەو هەوڵە دەجەنگن، بەتایبەت ئەو باڵانەی نزیکن لە تاران و نوری مالیکی.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ ماڵپەڕی «العالم الجديد» کردووە، ئێران بە تەواوەتی ڕەتیکردووەتەوە سوودانی لە پۆستی سەرۆکوەزیراندا بمێنێتەوە. لە بەرامبەردا، واشنتن پاڵپشتی خۆی بۆ سوودانی دەردەبڕێت، بەتایبەت دوای دەستبەکاربوونی مارک ساڤایا وەک نێردەی فەرمی بۆ عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ناکۆکییە ڕەنگدانەوەی کێبڕکێی هەرێمی و نێودەوڵەتییە لەسەر هەژموون لە عێراقدا و ئاماژەیە بۆ ئاڵۆزی دۆخی سیاسی ناوخۆیی و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی وڵات و داهاتووی سیاسی.
بەگوێرەی سەرچاوە سیاسییەکان کە بۆ «العالم الجديد» دواون، "هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەندییان بە تارانەوە کردووە بۆ وەرگرتنی هەڵوێستیان سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن محەممەد شیاع سوودانییەوە". سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا "وەڵامی ئێران دوای چەندین هەفتە لە گفتوگۆکان ڕەتکردنەوە بوو، بەهۆی ئەوەی ئێران پێیوایە سوودانی نزیکتر بووەتەوە لە ئەمریکا".
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی «العالم الجديد» سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە، "وەڵامی ئێران بووە هۆی زیادبوونی ناکۆکییەکان لەناو هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە سوودانی سەرۆکایەتی دەکات. هەندێک لە هێزەکانی نزیک لە ئێران لەناو هاوپەیمانییەکەدا دەستیان بە دوورکەوتنەوە لە ڕێنماییەکانی کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر یەکێتیی هەڵوێستی سیاسیی هاوپەیمانییەکە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا داناوە."
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشداوە "ئێران چالاکییەکانی خۆی لە عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە پێش هەڵبژاردنەکان، چونکە بڕیاریداوە نێردەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ عێراق دابنێت دوای هەنگاوی کۆتایی واشنتن بۆ دانانی نێردەیەکی تایبەت بۆ خۆی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






