لە کابینەی نۆیەمدا 89 پڕۆژە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە ژینگەییەکان هەڵوەشێنراونەتەوە
- ژینگە
- 2024-05-23

دیمەنێكی شاری هەولێر- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێگەی دەستەی ژینگەوە ڕێگری لە زیادەڕۆیی و پیسکردنە ژینگەییەکانی کردووە، چەندین ڕێکار لەمبارەیەوە گیراونەتەبەر.
بۆچی گرنگە؟ هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی پارێزگاریکردن لە سەوزایی و پاکمانەوەی ئاووهەوا، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستیی مرۆڤەوە هەیە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ڕێکەوتی 10-07-2019 تاوەکو 31-12-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان 89 پڕۆژەی لەبەر جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان هەڵوەشاندووەتەوە و شەش هەزار و 910 کەیسی لەسەر نەپاراستنی ژینگە داوەتە دادگە و 19 هەزار و 658 پڕۆژەش لە ڕووی ژینگەییەوە پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ کراوە.
زانیاریی زیاتر: 217 دەرچووی بەشی ژینگە وەک چاودێر دامەزراون، حەوت هەزار و 240 پشكنینی تاقیگەیی (کیمیاوی ئاو و خاک، بەکتریۆلۆجی ئاو) و چەند جۆرێکى دیکەی پشکنین بۆ پڕۆژەکان کراون، (1,765,723)م2 کە دەکاتە (706) دۆنم و (21) کیکلۆمەتر زەوی لەلایەن ئەو کۆمپانیایانە سەوز کراون کە شوێنی سەوزکردنیان نییە لە پڕۆژەکەیاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە ڕەشەبا كارەبای ژمارەیەك گوند دەپچڕێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا کەوتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەورە برووسکەوە ژمارەیەک سەرئاژەڵ مردار دەبن
- ژینگە
- 12 تەممووز
10 لە گەرمترین شارەکانی جیهان لە عێراقە