سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤانیوز
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار لە پێشانگەیەکی وێنەکێشان بەشداری دەکات.
وێنە گەورەکە: پەیمانگەی لاوکی ناحکومی لەژێر ناونیشانی (کوردستان و ئاڵانگاری و ئایندەیەکی پرشنگدار)، پێشانگەی ساڵانەی خۆی دەکاتەوە و سەفین دزەیی وەک شێوەکارێک تێیدا بەشدار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: داوام لێکرا وەک هاندانێک بۆ قوتابییەکان لە پێشانگەکەدا بەشداربم، بۆیە بە 10 تابلۆ بەشداری دەکەم.
لەلایەکی دیکەوە: سەفین دزەیی تابلۆکانی لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو کێشاون، گوزارشت لە بابەتی شۆڕشگێڕیی و نیشتمانیی دەکەن، هاوکات تابلۆکان بۆ نمایشکردنن نەک فرۆشتن.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژە بەوەدەدات، بەرنامەی هەیە دەست بە وێنەکێشان بکات بەتایبەت کاتێک خانەنشین دەبێت.