
دۆناڵد ترەمپ وتەیەکی کورت پێشکەش دەکات بۆئەوەی ڕێز لە هاتنی میوانەکەی بگرێت کە شازادە محەممە بن سەلمان بوو لە سعوودیەوە.
ئاڤا نیوز
میدیاکانی جیهان باسی ئەو خوانە دەکەن کە ترەمپ بۆ شازادەی جێنشینی سعوودیەی ڕێکخست و بەهاکەی زیاتربوو لە ترلیۆنێک دۆلار.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی سعوودیە بە سەرکردایەتی محەممەد بن سەلمان، شازادەی سعوودیە، لەسەر بانگێستی فەرمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتنە ئۆڤاڵ ئۆفیس، لەوێ دەستیان بە گفتوگۆ کرد و باسی وەبەرهێنان دەکرا.
لێدوانی فەرمی: محمد بن سەلمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ترەمپ گوتی: "ئێمە ئامادەین بەبڕی یەک ترلیۆن دۆلار بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا وەبەرهێنان بکەین، بەڵام وەبەرهێنانی واقعی نەک ڕازیکردنی دڵی ئەمریکا!".
هەروەها وتی: ئێمە دەمانەوێت ئەو پارەیە لە سێکتەری سەربازیی بەتایبەت کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-35 لەگەڵ درووستکردنی وێستگەی ئەتۆمی و کڕینی دەیان هەزار چیپی زیرەک، جگە لە تەکنەلۆژیای ئەی ئای و پێشکەوتنەکانی دیکەی پیشەسازی و پزیشکی و وەبەرهێنان، هەروەها واژووکردنی ڕێککەوتنێک بۆ بەرگریی هاوبەشی هەردوو وڵات و دەبێت هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا هەبێت، ئەمە نابێت ماوەکەی لە 80 ساڵ کەمتر بێت.
زانیاری زیاتر: ترەمپ ڕەزامەندی نیشانداوە ئێف-35 بداتە سعوودیە و هەروەها 300 تانک و زرێپۆش لە ئەمریکا بکڕدرێت. لە بەرامبەردا سعوودیە وتوویەتی پارە تەنها بەکاش ناداتە ئەمریکا، بەڵکو وەرن وەبەرهێنان لە یۆرانیوم، کانزا دەگمەنەکان، موگناتیز و بوارە جیاجیاکان بکەن کە لەسەر خاکی سعوودیە هەیە.
دیوێکی دیکەی چیرۆکەکە: ترەمپ دڵی خۆش بووە بە ڕێککەوتنەکان و وتوویەتی لەسەر شەرەفی جەنابی شازادەی جێنشین، ئێوارە هەمووتان دەعوەتی منن، جگە لەمانە تەلەفۆنی کردووە بۆ زۆرینەی وەبەرهێنەرە ئەمریکییەکانی وەکو ئیلۆن مەسک، تیم کوک و نوێنەری کۆمپانیا زەبەلاحەکان، بەڵام شازادە محەممەد نەیزانیوە کریستانۆ رۆناڵدۆ، جیرۆجینای خێزانی، کۆمپانیای ئارامکۆ و تەنانەت سەرۆکی فیفاش لەوێ بوون.
جا مێزەکەی ترەمپ بۆ خوانی ئێوارە ترلیۆنیی بووە و ئەوەندەی باسی پارە و موعامەلە کراوە، ئەوەندە تەرکیز نەخراوەتە سەر نان خواردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ بۆ گەنجان ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێی حکومەتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فیلمێکی ترسناک لەبارەی حەزرەتی مەسیح بەرهەم دەهێنرێت
- کولتوور
- 16 تشرینی دووەم
سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا




