سعوودیە بۆ حاجییان: پارەی زیادە لەگەڵ خۆتان مەهێنن

شەیری بکە لە:
سعوودیە بۆ حاجییان: پارەی زیادە لەگەڵ خۆتان مەهێنن

ژمارەیەک حاجی- میدیای سعوودیە

ئاڤا نیوز 


بۆ ئاسانکاری و ڕێکخستنی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج، وەزارەتی حەج وعومرەی سعوودیە، داوا لە حاجییان دەکات پارەی زیاد هەڵنەگرن و کار بە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن.


وێنە گەورەکە: هەفتەی داهاتوو، حاجییان لە بەشێک لە وڵاتان بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون، وەزاەرەتی حەج وعومرەی ئەو وڵاتە ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ حاجییان بڵاوکردووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: " لە گەشتی حەجدا تەنیا پێداویستیی خۆت لە کەلوپەل و خەرجیی بێنە و پارەی زیاد لە پێویستیی خۆت مەهێنە و ڕسوماتی خزمەتگوزارییەکان پێشوەختە بدە و پشت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی ببەستە" وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ئەمەی ڕاگەیاندووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ تێچووی حەج بە دیناری عێراقی وەرگیراوە و دۆلاریش لەسەر بنەمای نرخی بانکی ناوەندی وەرگیراوە بە 132 هەزار دینار.


زانیاریی زیاتر: تێچووی ڕێگەی وشکانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینار و ڕێگەی ئاسمانیی شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ