
ژەمێکی نانی بەیانی
ئاڤا نیوز
پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاریمان دەكەن 12 خۆراكی پڕ پڕۆتین و وزە هەن بەیانیان بیخۆین، کە تەندروستیی جەستە بەهێز دەكەن و وزەیەكی زۆر بە جەستە دەبەخشن.
وێنە گەورەكە: ژەمی نانی بەیانی ژەمێكی گرنگ و پێویستە، پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاریی مرۆڤ دەكەن لە نێوان كاتژمێر شەشی بەیانی بۆ هەشتی بەیانی نانی بەیانیان بخورێت و گرنگی بە هێلكە، قاوە، میوە و چەرەزات بدەین بۆ ژەمی بەیانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵپەڕی هێڵس لاینی بەریتانی، بە پشتبەستن بە چەند لێكۆڵینەوەیەكی بواری خۆراک ئامۆژگاریمان دەكەن 12 خۆراک و ماددە هەیە لە نانی بەیانیدا وەك ژەمی سەرەكی بەكاریان بهێنین و بیانخۆین، بۆ ئەوەی ژەمێكی تەندروستی پڕ وزەمان هەبێت كە بریتین لە:
یەكەم: هێلكە
دووەم: ماست
سێیەم: قاوە
چوارەم: دۆشاو
پێنجەم: جۆرە جیاوازەكانی چا
شەشەم: توو
حەوتەم: جۆرە جیاوازەكانی پەنیر
هەشتەم: تۆستی دانەوێڵە
نۆیەم :گوێز
دەیەم :چای سەوز
یانزە: پڕۆتین
دوانزە: میوە
بۆچی گرنگە: هەموو ئەو ماددە خۆراكیانەی باسیان لێوەكراوە، پڕ ڤیتامین و وزەن، ڕێگری لە قەڵەوی دەكەن و چەوری دەتوێننەوە و وزەی پێویست بە جەستەی مرۆڤ دەبەخشن، هەروەها دەبنە هۆكاری نەهێشتنی سترێس و گەشەیەكی دروست بە مرۆڤ دەبەخشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا کەوتەوە