
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە بەهۆی پرسی دانانی قەییووم لە شوێنی سەرۆک شارەوانییەکی دەم پارتی لە جۆلەمێرگ، گرژی و ئاڵۆزی لە شارەکانی باکووری کوردستان دروست کردووە.
بۆچی گرنگە: دانانی قەییووم لە شوێنی دەم پارتی لەکاتێکدایە، ئەو سەرۆک شارەوانییە بە دەنگی خەڵک ئەو پۆستەی وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: پرسی دانانی قەییوومەکان ماوەی 8 ساڵە لە باکووری کوردستان هەیە، لە ڕابردووش هەمان ئەزموون دووبارە کراوەتەوە، بەڵام ئەمجارە سەنگەری گرژییەکانی نێوان پارتە سیاسییەکانی بۆ دوو بەرە دابەش کردووە، ئاکپارتی و مەهەپە لەلایەک و دەم پارتی و جەهەپە و بەشێک لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان، لە بەرەی بەرامبەرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی ئەمجارە هاوکێشەکە دەگۆرێت، جەهەپەیە کە پارتێکی ئۆپۆیزسیۆنە و براوەی هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئادارە، ئەو پارتە پشتیوانی لە دەم پارتی دەکات.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: دەم پارتی هەوڵ دەدات، پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دیکە بۆ بەرەی خۆی ڕابکیشێت بۆ ئەوەی شەڕەکە لە ئاکپارتی بباتەوە.
دوایین بژارەی دەم پارتی چی دەبێت؟
مێهمێت کۆچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەوەی بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرا کرد، ئەگەر هەوڵەکانیان بێ سوود بوون، دەبێت هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیی جۆلەمێڕگ دووبارە بکرێتەوە.
بڕیارێکی سیاسییە یاخود یاسایی؟
عومەر فاروق، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤای گوت: بڕیارەکە سیاسیە و دژی ئیرادەی خەڵکی باکووری کوردستانە؛ لە بەرامبەردا، فاروق کڵچ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی دەڵێت: بریارێکی یاساییە، هیچ پەیوەندییەکی بە ئاکپارتی و دەسەڵاتەوە نییە، بۆچی ئەوان کەسێک کە تۆمەتبارە و دۆسیەی لە دادگە هەیە، دەیکەنە سەرۆک شارەوانی؟
"ئاکپارتی بەم کارانە دەنگەکانی کەمتر دەبێتەوە"
دکتۆر وەهاب جۆشکون، مامۆستای بەشی یاسا لە زانکۆی دیجلە دەڵێت: "ماوەی 8 ساڵە، دەسەڵات قەییوومەکان لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان دادەنێت، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی دەنگەکانی لەو شارانە هەر ئەوە بوو، وا بڕوات لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەهۆی ئەم کارانەوە ئاکپارتی دەنگەکانی زۆر کەمتر دەبێتەو"ە.
"پرۆسەی دانانی قەییوومییەکان بەردەوام دەبێت"
مێهمێت کۆچ، ئەوەی بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرا کرد، نیگەرانییەکی زۆر لەنێو خەڵکی باکووری کوردستان هەیە و ئاگادارین کەسانێک کار بۆ ئەوە دەکەن، لە شارەوانییەکانی دیکەش قەییوومەکان دابنێن.
دۆخی شارەکانی باکووری کوردستان
ئیستا لە جۆلەمێرگ و پارێزگاکانی دیکە، گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دروست بووە، هاوسەرۆکان و ئەندامانی دەم پارتی جەخت لەوە دەکەنەوە، تاوەکو دوایین چرکە بۆ ئەم پرسە دەجەنگن.
بۆچوونی ئاکپارتی
ئاڤا نیوز لەو پەرلەمانتارەی ئاکپارتی پرسی، بۆچی ئەکش بەرلەوەی ببێت بە سەرۆک شارەوانی دادگەیی نەکرا؟ گوتی: "ئەوە بەتەواوی پەیوەندی بە دادگەوە هەیە، جگە لەوەش ئەکش لە ماوەی کارکردنیدا هیچ خزمەتێکی بە خەڵک نەکردووە، سەرۆک شارەوانیەکانی دەم پارتی بەشێک لە بودجەی شارەوانییەکان بۆ قەندیل دەنێرن".
چی ڕوویدا؟ محەممەد سدیق ئەکش، سەرۆک شارەوانیی جۆلەمێرگ بە تۆمەتی "ڕێکخستنی چالاکییەکانی پەکەکە، ڕێکخستنی پرسە بۆ گەریلاکانی پەکەکە" لە شاری وان دەستبەسەر کرا و ڕاستەخۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دواتریش بە بڕیاری دادگەی باڵای تاوانەکان سزای 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
کاندیدە سەرکەوتووەکانی هەڵوێست و ژمارەی دەنگەکانیان لە ئاڤا بزانە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەریقەتی کەسنەزانی چوار کورسی بەدەستهێنا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
12 تشرینی دووەم

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






