فەڕەنسا دەكشێتەوە و چین و ڕووسیا چاویان لە كیشوەرە ڕەشەكەیە

شەیری بکە لە:
فەڕەنسا دەكشێتەوە و چین و ڕووسیا چاویان لە كیشوەرە ڕەشەكەیە

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

14وڵاتی ئەفریقا لە ژێر كۆنترۆڵ و هەژموونی فەڕەنسادان، لە هەر 14 وڵاتەكەش شۆڕش و جوڵانەوە هەیە دژی دەسەڵاتدارانی پاریس، بەڵام چین و ڕووسیا دەیانەوێت ببنە شوێنگرەوەی، ئەمەش نیگەرانییەكی درێژخایەن بۆ ئەفریقا دەهێنێت.


وێنە گەورەكە: لە پێنجی تەموزی 1830 بۆ یەكەمجار فەڕەنسا توانی بچێتە خاكی وڵاتانی ئەفریقاوە ودەستبكات بە كۆنترۆڵكردنی، لە جەزائیرەوە دەستیپێكرد، دوای نزیكەی لە سەدەیەك، ئەفریقیەكان دژی فەڕەنسا وەستاونەتەوە و نایانەوێت لەژێر دەستی داگیركەردابن و دەیانەوێت بەسەربەخۆ بڕیاربدەن و بژین.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لەو وڵاتانەی ڕۆژئاوای ئەفریقا کە پێشتر داگیرکراوی فەڕەنسا بوون و هێشتاش فەڕەنسا کاریگەری لەسەریان هەیە، چەندین ناڕەزایی لە دژی فەڕەنسا سەریان هەڵداوە.


درێژەی ڕاپۆرت


خەڵك برسییە
هۆکاری سەرەکیی ناڕەزییەکان بەرزیی ئاستی هەژاری، خراپیی حوکمڕانی، زۆریی دەستێوەردانەکانی فەڕەنسا و نائومێدی گەلانی ئەو وڵاتانەیە بەرامبەر بە دیموکراسیی ڕۆژئاوا.


كیشوەرە ڕەشەكە توڕەیە
لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا، وەک بۆرکینا فاسۆ، گینیا، گابۆن، نەیجەر، مالی، کۆنگۆ، سەنیگال و چاد، کودەتا و هەوڵی کودەتا و خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و دروشمی "فەڕەنسا بۆ ماڵەوە" بەرز دەکرێتەوە.  


هەمووان تووڕەن
لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا، کۆی گشتی 67 کودەتا لە 26 وڵاتی ئەفریقا ڕوویداوە، 16 لەوانە داگیرکراوی پێشووی فەڕەنسا بوون، واتە %61ـی کودەتاکان لە ئەفریقای فەڕەنسی ڕوویانداوە.

 

فەڕەنسا دوایەمین میراتی داگیرکارییەکانی لەدەست دەدات
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لەو وڵاتانەی ڕۆژئاوای ئەفریقا کە پێشتر داگیرکراوی فەڕەنسا بوون و هێشتاش فەڕەنسا کاریگەریی لەسەریان هەیە، چەندین ناڕەزایی لە دژی فەڕەنسا سەریان هەڵداوە. 

هۆکاری سەرەکیی ناڕەزاییەکان بەرزیی ئاستی هەژاری، خراپیی حوکمڕانی، زۆریی دەستێوەردانەکانی فەڕەنسا و نائومێدی گەلانی ئەو وڵاتانە بەرامبەر بە دیموکراسیی ڕۆژئاوایە.


"فەڕەنسا بۆ ماڵەوە"
لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا، وەک بۆرکینا فاسۆ، گینیا، گابۆن، نەیجیر، مالی، کۆنگۆ، سەنیگال و چاد، کودەتا، هەوڵی کودەتا و خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و دروشمی "فەڕەنسا بۆ ماڵەوە" بەرز دەکرێتەوە.  


سفرەكە بۆ ورچ و ئەژدیهاكە ڕاخراوە
لە بورکینا فاسۆ کە لە سێپتەمبەری 2022ـەوە کودەتای سەربازی کراوە و سەرباز و دیپلۆماتە فەڕەنسییەکان دەرکراون، ڕووسیا هێزە سەربازییەکانی خۆی زیاتر دەکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ مالی و نەیجەریش باشتر کردووە. ڕووسیا پلانێكی ستراتیژی هەیە لەڕووی سەربازییەوە بچێتە ئەفریقا بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كە دەیانەوێت دژی فەڕەنسا بجەنگن و كاری گەورە بكەن، وردە وردە خۆی دەخزێنێتە ئەو شوێنانەی كە فەڕەنسا چۆڵی دەكات.


چین ئامادەیە
ماوەیەكی زۆرە چین نایەوێت بە چەك بچێتە هیچ شوێنێكەوە، بەتایبەتی وڵاتە دوورەكان، بەڵكو پلانێكی ستراتیژی بۆیان هەیە، یان لەڕێگەی پڕۆژەوە یانیش لە ڕێگەی قەرزەوە ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ دەكات و دەستبەسەر خاكەكەیدا دەگرێت.

بە هەمانشێوەی ڕووسیا، چینیش دەیەوێت لە ئەفریقا نزیکتر بێتەوە و جێگەی داگیرکاری و کاریگەرییەکانی فەڕەنسا بگرێتەوە، بەمشێوەیەش فەڕەنسا خەریکە دوایەمین میراتی داگیرکارییەکانی لەدەست دەدات.


زانیاریی سەرنجڕاكێش
14 وڵاتی ئەفریقی لە لایەن فەڕەنساوە ناچار کراون کە ڕێککەوتنێکی کۆلۆنیالی داگیرکاری پەسەند بکەن، بۆئەوەی 85 ٪ـی یەدەگی خۆیان بخەنە ناو بانکی ناوەندیی فەڕەنساوە.


تۆگۆ و نزیکەی 13 وڵاتی دیکەی ئەفریقا تا ئێستاش دەبێت قەرزی داگیرکاری بدەن بە فەڕەنسا
ناوەڕۆكی پەیماننامەی ڕێككەوتنی فەڕەنسا و ئەفریقا كە تا ئێستا جێبەجێ دەكرێت
1- قەرزەکانی کۆلۆنیالیزم بۆ بەرژەوەندییەکانی داگیرکاری فەڕەنسا
ئەو وڵاتانەی کە تازە سەربەخۆن دەبێت پارە بدەن بۆ ئەو ژێرخانەی کە فەڕەنسا لە وڵاتەکەدا دروستی کردووە لە کاتی داگیرکاریدا.
2-  دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆماتیکی یەدەگی نیشتمانی
پێویستە وڵاتانی ئەفریقا یەدەگی دراوی نیشتمانی خۆیان لە بانکی ناوەندیی فەڕەنسا دابنێن.


زۆر گرنگ: 
لە سەد ساڵی ڕابردوودا هەواڵگری فەڕەنسا بەوردی ئاگاداریی هەموو شتێك بووە، بەبەردەوام دەسەڵاتی جێگرەوە ئامادەبووە، هەركەسێك لە ئەفریقا لە دەرەوەی فەڕەنسا بیری بكردایەتەوە و كودەتای بكردایە بێگومان لادەبراو نەدەما.


پوختە:
پێدەچێت فەڕەنسا بەتەواوەتی میراتگریەتی خۆی لە ئەفریقا لەدەستبدات، بەڵام ئەوان هەرگیز ڕزگاریان نابێت لەداگیركاریی نوێ و مۆێرن، ئێستا ڕووسیا و چین بە تەواوەتی دەیانەوێت ببنە شوێنگرەوەی فەڕەنسا، بێگومان ئەوەی فەڕەنسا كردی ئەمانیش بەشێوازێكی دیكە دەیكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: