
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)
کوژرانی" موشتاق جەواد کازم جەواری سەرکردەی تیرۆریستی نوجەبا" بۆ پارێزگاریکردن لە ئەمریکا بووە. سکرتێری رۆژنامەوانی پێنتاگۆن ئەوەی گوتووە.
بە گوتەی پێنتاگۆن، ئەو سەرکردەیە لەلاین ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت و لە عێراق و سووریا چالاکی هەبووە.
وردەکاریی کوژرانی جەواری (ئەبو تەقوا): جەواری ناسراو بە ئەبو تەقوا، بەشێوەیەکی چالاک لە پیلانی هێرشەکانی دژی کارمەندانی ئەمریکی بەشدار بووە. ژەنەڕاڵ پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، "ئەبو تەقوا لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی بزووتنەوەی نوجەبا، هەردووکیان لە هێرشێکدا کوژراون کە لە نیوەڕۆی 04-01-2024 لە عێراق رووی داوە".
پێنتاگۆن چی دەڵێت؟: "هێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق لە وڵاتەکەدان، بۆ پشتگیریکردن لە شکستهێنان بە داعش، ئێمە زۆر لە نزیکەوە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان."
بەڵام کاتێک باس لە سەلامەتی و ئاسایشی هێزەکانمان دەکرێت، کاتێک ئەو هێزانە هەڕەشەیان لێدەکرێت، وەک چۆن لە هەر شوێنێکی دیکەی جیهان دەیکەین، مافی سروشتی خۆمانە پارێزگاری لە هێزەکانمان بکەین".
هێرشەکە بۆچی کراوە؟: گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە هێرشەکە بۆ بەرگریکردن لە خۆمان کراوە، هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی زیانی پێنەگەیشتووە و هیچ ژێرخان و دامەزراوەیەک لێی نەدراوە. گوتەبێژی پێنتاگۆن وای گوت.
دیوێکی دیکەی رووداوەکە: ژەنەراڵ یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی سەربازیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێنراوێکدا لەسەر ئەو پرسە رایگەیاندووە، "هیچ پاساوێک" بۆ هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی نییە، حەشدی شەعبی بە مۆڵەتی فەرمیی کار دەکات کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە دەرکراوە.
رەسووڵ هێرشەکەی بە "هاوشێوەی کردەوەیەکی تیرۆریستی" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم رووداوە هەموو رێککەوتنەکانی نێوان هێزە چەکدارەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکای تێکداوە.
زانیارییەکان: لەداوی نیوەڕۆیی رۆژی پێنج شەممە 04-01-2024 موشتاق جەواد کازم جەواری سەرکردەی بزووتنەوەی نوجەبای حەشدی شەعبی لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا.

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین




