
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تاوەکو دێت قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەرەو زیاتر دەچێت، ساڵانە شەش ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران دەڵێت: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە برەودان بە زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردنی ناوخۆیی.
وێنە گەورەکە: وەک دەردەکەوێت، هەرێمی کوردستان و تاران پەرۆشن بۆ ئەوەی ڕایەڵی بازرگانی نێوانیان بەهێزتر بکەن، دەروازەی زیاتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بکرێنەوە، کە سیمای وەک بازرگانیەکی بەهێزی نێودەوڵەتی دەردەکەوێت.
یەکەمجارە سەردانی هەولێر دەکات
بڕیارە ڕۆژی هەینی 13-6-2024، عەلی باقر کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی بەغدا و هەولێر بکات، ئەمە یەکەم سەردانیەتی دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران. ئەو مەلەفانەی لەگەڵ خۆی دەیانهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ، بابەتەکانی (بازرگانی، ئابووری و ئاسایش) دەبن، سێ پرسی گرنگ بۆ هەدوولا.
ڕۆڵی سەرۆکوەزیران بارزانی لە هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی
مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران گوتی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕژدە لەسەر زیادکردنی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دەرەوە، ئەو ڕۆڵی کارای هەبووە.
هەولێر ئاسانکاری دەکات
هەرێمی کوردستان ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرە ئێرانییەکان دەکات، بۆئەوەی ئاستی بەگەڕخستنی سەرمایە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا زیاتر بێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، ئێستا 400 کۆمپانیای بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان ئۆفیسیان هەیە.
پەیوەندییەکان دەچنە قۆناغی دیکەوە
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئێران و سەردانی شاندێکی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، وردە وردە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی دەبنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بەڵێنێکی دیکەمان بردەسەر
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دزی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەڕەنسا دەکرێت و دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق