وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆمان ڕەوانەی بەغدا کرد

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆمان ڕەوانەی بەغدا کرد

لۆگۆی هەرێمی کوردستان و مووچە

ئاڤا نیوز

چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق، دەست بکات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعەی) مانگی نۆی ڕەوانە کرد.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندییەکانی خۆی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی جێبەجێ دەکات، دوای ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆ، 120 ملیار دیناری ئامادەکردووە وەک داهاتی نانەوتی لەچەند کاتژمێری داهاتوو ڕەوانەی بەغدای دەکات.


زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعەی) مانگی نۆی ڕەوانەی بەغدا کرا، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیش ئامادەیە، چاوەڕێی ئاگادارکردنەوە دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەی کاش بیخەینە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق."


لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە لە دهۆک سوودانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بکەن، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەیان پرسی مووچەی مووچەخۆران دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ